Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 SEP 2026 18:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: ڕاستییەکە ئەوەیە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە پرسی سیمکارتی تۆمارنەکراو ڕایگەیاند، بڕێکی زۆر لە سیمکارتی تۆمارنەکراو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، ڕاشیگەیەنێت، هەر دوکاندار و فرۆشیارێک مامەڵەیان پێوە بکات ڕووبەڕووی تووندترین سزای یاسایی و دارایی دەبێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە، 11ـی ئابی 2026، لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بەوە دەکەن گوایە سیمکارتی تۆمارنەکراو لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت بەتەواوی پێچەوانەیە، بەڵکو ڕاستییەکە ئەوەیە بڕێکی زۆر لە سیمکارتی تۆمارنەکراو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.

وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەش کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی پەیوەندی و گەیاندن، هەوڵی جدیی دراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە و هەنگاوی کرداریی گرنگ گیراونەتە بەر.

سەبارەت بە سزای سەرپێچیکاران، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بە ڕێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2021داوە کە بەپێی ئەوە، هەر کەسێک یان دوکاندارێک سیمکارتی تۆمارنەکراو بفرۆشێت، ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە بە بڕی سێ ملیۆن دیناری عێراقی. 

ئاشکراشی کردووە لە هەڵمەتەکانی دواییدا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە سیمکارتی تۆمارنەکراودا گیراوە و ڕێککاری زۆر توند بەرامبەر ئەو کەس و خاوەن دوکانانە گیراوەتە بەر کە سەرپێچی ڕێنماییەکان دەکەن.

لەم چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری سەرجەم دوکاندار، کاسبکاران و فرۆشیارانی مۆبایلی کردەوە کە بە تەواوی خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکردن بە سیمکارتی تۆمارنەکراو و بێخاوەن، بە پێچەوانەوە، بەرپرسیار دەبن و تووشی توندترین سزای یاسایی و لێپێچینەوە دەبنەوە.

هاوکات جەخت کراوەتەوە، سیمکارت دەبێت تەنها لە لایەن بریکارە فەرمییەکان و دوای تۆمارکردن و بەناوکردنی فەرمی بفرۆشرێت. هاوکات ئاگاداری هاووڵاتیانیشی کردەوە کە بە هیچ جۆرێک سیمکارتی تۆمارکراو بە ناوی خۆیان نەفرۆشنە هیچ کەسێک، بێ ئەوەی بە شێوازی فەرمی خاوەندارێتییەکەی بگوێزرێتەوە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 18:09:25

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز لیۆ جوون کونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر کرد.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش: پرۆسەکە کاریگەری لەسەر بەهێزکردنی کارەکانی پۆلیس دەبێت

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:44

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێم ده‌ڵێ "پرۆسه‌ی ڕیفۆرم و چاكسازی له‌ هێزه‌كانی ناوخۆ به‌رگری شارستانیش ده‌گرێته‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ دوای ته‌واوبوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی پۆلیس ده‌بێت."

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:00

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 17:09:15

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 9/16، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیراپۆن جیرامپایکوول باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێمن هەورامی دەکات

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 15:09:37

ھەولێر-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام، بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو شەوبۆ عەبدوڵڵا هەورامی دایکی هێمن هەورامی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact