Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 19 AUG 2026 14:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لەمڕۆوە تابلۆی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان نیشانەیەکی تایبەتیان بۆ زیاد دەکرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەمڕۆوە تابلۆی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان نیشانەیەکی تایبەتیان بۆ زیاد دەکرێت، ئامانجیش لێی ناسینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە لە کاتی ڕووداوەکاندا بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی ئابی 2026، موقەدەم هێمن حەمەدەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان (EV)، بڕیاریان دا هەنگاوێکی نوێ و پێشکەوتوو بنێن کە هاوتایە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

گوتەبێژی هاتوچۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە لەمڕۆوە هێمایەکی تایبەت بە کارەبا (شێوەی بروسکە) بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان زیاد دەکرێت. ئەم نیشانەیە یارمەتیدەر دەبێت تاوەکو ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەکان بە ئاسانی بناسرێنەوە.

هێمن حەمەدەمین جەختی لەوە کردەوە، کە هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارە لایەنی سەلامەتییە گوتیشی، "لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو یان ئاگرکەوتنەوەدا، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ڕێگەی ئەم نیشانەیەوە دەزانن کە ئۆتۆمبێلەکە کارەباییە، چونکە شێوازی کوژاندنەوەی ئاگری باتریی ئەم ئۆتۆمبێلانە جیاوازە و پێویستی بە ماددەی تایبەت هەیە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر مژدەی ئەوەی دا، کە گۆڕینی تابلۆکان و زیادکردنی ئەم نیشانەیە بەبێ بەرامبەر (بە خۆڕایی) دەبێت و هیچ بڕە پارەیەک لە شۆفێران وەرناگیرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە داهاتوودا ئەم نیشانەیە ئاسانکاری دەکات بۆ دیاریکردنی شوێنی وەستانی تایبەت و وێستگەکانی شەحنکردنەوە بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە.




دوایین هەواڵەکان

سوپاسنامەی سكرتاریەتی سەرۆك بارزانی

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:22

هەولێر-KDP.info- سکرتاریەتی سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی فەرمیدا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی خەڵکی کوردستان، سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، و دیپلۆماتکارانی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە لە ڕێگەی پەیام و پەیوەندییەکانیانەوە پیرۆزباییان ئاراستە کردبوو.

 
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی KDP.infoـوە ئامانج و قۆناغەکانی ڕیفۆرمی پۆلیس دەخاتە ڕوو

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:56

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ڕیفۆرمی پۆلیسی هەرێمی کوردستان تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە و بەردەوامیش دەبێت. بەگوێرەی وتەکانی بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە، ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژەیە گۆڕینی کلتووری مامەڵەکردنی پۆلیس لەگەڵ هاووڵاتییان و بەنموونەییکردنی بنکەکانی پۆلیسە.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و ڕاسپاردەی پێویستی دان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان.

مالیکی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 19:08:45

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact