Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 19 AUG 2026 14:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە ڕێز و وەفادارییەوە یادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دەکەینەوە
| KDP.info


زاگرۆس فەتاح

ئەمڕۆ (٤٣) ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر یەکێک لە تاوانە گەورەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و نەتەوەی کورد، کە ئەویش ئەنفالکردنی ھەشت ھەزار بارزانی بوو.

​ئەنفالکردنی بارزانییەکان، لە تۆڵەی ھەستانەوەی شۆڕش، دەستپێکردنەوەی خەباتی شۆڕشگێڕانە و ڕەنجبەخەسارکردنی پیلانی شوومی جەزائیر بوو بە سەرۆکایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک ئیدریسی ھەمیشە لەیاد و بە ڕێنوێنیی بارزانیی نەمر.

​ئەم تاوانە گەورەیە سەرەتای زنجیرەیەک تاوانی مرۆیی گەورە بوو کە بریتی بوو لە کیمیابارانی ھەڵەبجە و شوێنەکانی دیکە و قۆناغە یەک لە دوای یەکەکانی ئەنفال، کە سەدان ھەزار منداڵ، ئافرەت، پیر و ھاووڵاتیی سڤیل تێیدا بوونە قوربانی و ھەزاران گوند، شارۆچکە و شار وێران کران.

​لەم بۆنەیەدا بە ڕێز و وەفادارییەوە یادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان دەکەینەوە و ھاوسۆزیی خۆمان بۆ خێزان و خانەوادە بەڕێزەکانیان دووپات دەکەینەوە.

​خوێنی پاک و پیرۆزی ئەوان بەشێکە لە ڕووباری دوورو درێژی خوێنی پاک و پیرۆزی سەدان ھەزار کورد کە مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستانیان نەخشاندووە لە پێناو ئازادی، سەربەستی، دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤی ئەم نیشتمانە.

​ئەنفال و جینۆساید بە تەنیا لاپەڕەیەکی ڕابردوو نییە و تێپەڕیبێت، بەڵکو مەترسی و ئەگەرێکە ڕەنگە لە داھاتووشدا بە چەندین شێواز دووبارە ببێتەوە، بۆیە پێویستە ھەمیشە ھۆشیار و چاوکراوە بین، یەکێتی و یەکڕیزیی خۆمان بپارێزین و ڕێگە نەدەین لە ژێر ھیچ پاساو و بیانویەکدا زیان بە ئەزموونەکەمان و ئەم ئازادییە بگات کە بنیاتمان ناوە. بە توندیش ڕووبەڕووی ھەر ھەوڵێک ببینەوە کە دەدرێت بۆ لاوازکردنی ھەرێمەکەمان، جا ھەوڵەکان لە دەرەوە بن یان دەستکێش و بەکرێگیراوانی ناوخۆ بن.

​نەمری و سەربەرزیی بۆ شەھیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان.

دروود بۆ گیانی پاکی ھەموو شەھیدانی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

سوپاسنامەی سكرتاریەتی سەرۆك بارزانی

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:22

هەولێر-KDP.info- سکرتاریەتی سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی فەرمیدا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی خەڵکی کوردستان، سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، و دیپلۆماتکارانی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە لە ڕێگەی پەیام و پەیوەندییەکانیانەوە پیرۆزباییان ئاراستە کردبوو.

 
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی KDP.infoـوە ئامانج و قۆناغەکانی ڕیفۆرمی پۆلیس دەخاتە ڕوو

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:56

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ڕیفۆرمی پۆلیسی هەرێمی کوردستان تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە و بەردەوامیش دەبێت. بەگوێرەی وتەکانی بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە، ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژەیە گۆڕینی کلتووری مامەڵەکردنی پۆلیس لەگەڵ هاووڵاتییان و بەنموونەییکردنی بنکەکانی پۆلیسە.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و ڕاسپاردەی پێویستی دان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان.

مالیکی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 19:08:45

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact