Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 19 AUG 2026 15:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ KDP.info: پلانەکە سەرکەوتوو بوو
| KDP.info


​هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌نجامی رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی له‌ ئێستادا دیار نابێت و دوای تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م له‌ مانگی داهاتوودا دیار ده‌بێت، به‌ڵام پرۆسه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانرابوو، سه‌ركه‌وتوو بوو.

​دكتۆر ئاڵان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی خولی دووه‌میان له‌به‌رده‌مدایه‌ و ده‌توانن له‌ مانگی هه‌شتدا ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وكات رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ خولی دووه‌م ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ خولی یه‌كه‌مدا ده‌رناكه‌وێت، چونكه‌ به‌شێك له‌ قوتابیان له‌ خولی یه‌كه‌م چه‌ند مادەیه‌ك ده‌هێڵنه‌وه‌ و ناچنه‌ تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌شیانه‌ وه‌ڵام ناداته‌وه‌ بۆ خولی دووه‌م".
​گوتیشی: "ئه‌و پلانه‌ی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان دانرابوو به‌ هه‌موو پێوه‌رێك سه‌ركه‌وتوو بوو، پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف و عادیلانه‌ بوو؛ قوتابی ده‌توانێ په‌ڕه‌ی سۆما (پەڕەی وەڵامدانەوە)ی خۆی ببینێته‌وه‌ به‌ په‌نجه‌مۆر و واژووی خۆی له‌ هه‌موو ئه‌و مادانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام داوه‌".
​وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ڕوونی كرده‌وه‌: "پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م قوتابیانی ده‌رچوو ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی چه‌ند مادەیه‌كیان ماوه‌ و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، خولی دووه‌م له‌به‌رده‌میان ماوه‌. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ قوتابیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ دواجار ده‌رفه‌ت نییه‌؛ هه‌میشه‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌ خزمه‌تی قوتابیاندا بووه‌ و ئه‌وان سه‌نته‌ری پرۆسه‌كه‌ بوون".

​بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سوپاسنامەی سكرتاریەتی سەرۆك بارزانی

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:22

هەولێر-KDP.info- سکرتاریەتی سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی فەرمیدا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی خەڵکی کوردستان، سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، و دیپلۆماتکارانی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە لە ڕێگەی پەیام و پەیوەندییەکانیانەوە پیرۆزباییان ئاراستە کردبوو.

 
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی KDP.infoـوە ئامانج و قۆناغەکانی ڕیفۆرمی پۆلیس دەخاتە ڕوو

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:56

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ڕیفۆرمی پۆلیسی هەرێمی کوردستان تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە و بەردەوامیش دەبێت. بەگوێرەی وتەکانی بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە، ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژەیە گۆڕینی کلتووری مامەڵەکردنی پۆلیس لەگەڵ هاووڵاتییان و بەنموونەییکردنی بنکەکانی پۆلیسە.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و ڕاسپاردەی پێویستی دان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان.

مالیکی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 19:08:45

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact