Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 SEP 2026 17:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بنكەی تەندروستی خێرخوازی (حاجی زولێخا) لە ھەولێر کرایەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاری شاری ھەولێر، بنكەی تەندروستی خێرخوازی (حاجی زولێخا) كرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.7.7، بە ئامادەبوونی زەعیم عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و  ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانى لقى2 و 16ی پارتى و  ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حكوومی و كەسایەتییەكانی شاری هەولێر، لە گەڕەکى بەختیارى شارى هەولێر لە ڕێورەسمێكدا بنكەی تەندروستی خێرخوازی ( حاجی زولێخا ) كرایەوە، کە لەلایەن خانەوادەی خوالێخۆشبێت ( فاروق حەسەن نانەکەلی ) دروستكراوە.

لە ریورەسمەكەدا، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێكدا وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکە کە، دەستخۆشى لە خانەوادەی خوالێخۆشبێت ( فاروق حەسەن نانەکەلی ) کرد بۆ دروستکردنى ئەم بنکە تەندروستییە لە جۆرى B، هەروەها دەستخۆشى لە سەرجەم خێرخوازانى شارى هەولێر کرد، کە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، وەکو هەولێر و خەڵکى هەولێر هەمیشە پێشەنگ بوونە لە کارى خێرخوازیدا.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ریشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق دەکات

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 17:09:10

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ڕیشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق کرد.

منداڵی شه‌هیدان بێبه‌رامبه‌ر له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 16:09:36

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی دهۆك ده‌ڵێ "ئه‌مساڵیش كچ و كوڕی شه‌هیدان تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بچنه‌ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان كرێی خوێندنیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت."

 
گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی نوێ له‌ زاخۆ دەکرێنەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 15:09:07

زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی نوێی زاخۆ کۆبووینەوە، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه‌شمان دا."

 
نەوەکانی ئەیلوول بۆ KDP.info: بەردەوام دەبین لە نۆژەنکردنەوەی پێگە و بارەگاکانی شۆڕشی ئەیلوول

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 13:09:24

باڵەکایەتی-KDP.info- ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول لە باڵەکایەتیی سنووری قەزای چۆمان، بەردەوامە لە کارکردن بە ئامانجی ناساندن، پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری بنکە و بارەگاکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە دەڤەرەکە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسی ڕێکخراوەکە زانیاری زیاتر لەسەر کار و پلانەکانی داهاتوویان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخاتە ڕوو.

 
سەرۆکی زانکۆ بۆ KDP.info: بەشە ناوخۆییەک بۆ ١٨٠٠ قوتابی تەواو بووە و بەم زوانە دەکرێتەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 12:09:21

هەولێر-KDP.info- دروستکردنی بەشە ناوخۆییەکی نوێی کوڕان لە شاری هەولێر بۆ زانکۆی سەڵاحەدین گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کە لە توانایدایە ١٨٠٠ قوتابی لەخۆ بگرێت. بە ڕاکێشانی هێڵی کارەبا و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، ناوەندەکە بە تەواوەتی بەڕووی قوتابیاندا دەکرێتەوە و گرفتەکانی کەمیی شوێن لە بەشە ناوخۆییەکان چارەسەر دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact