Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 SEP 2026 17:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری كوردستان كازم شانەدەری
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی به‌هۆی كۆچی دوایی کازم شانەدەری پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڤاڵیی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌ هاوخه‌مییه‌كه‌ی سەرۆك بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یەكێك لە یاوەرانی بارزانیی نەمر لە یەكێتیی سۆڤییەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (كازم شانەدەری)ـیم پێ گەییشت. كازم شانەدەری قوتابی و شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانی، لەو قارەمانانە بوو كە هەموو ساتەكانی ژیانی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان تەرخان كرد. ژیان و كۆڵنەدان و بەردەوامیی ئەو لە خەباتدا وانەیەكی پڕبەهایە بۆ هەموو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كازم شانەدەری و هەموو پێشمەرگە و خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو كازم شانەدەری بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

5ی تەممووزی 2026




دوایین هەواڵەکان

منداڵی شه‌هیدان بێبه‌رامبه‌ر له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 16:09:36

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی دهۆك ده‌ڵێ "ئه‌مساڵیش كچ و كوڕی شه‌هیدان تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بچنه‌ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان كرێی خوێندنیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت."

 
گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی نوێ له‌ زاخۆ دەکرێنەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 15:09:07

زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی نوێی زاخۆ کۆبووینەوە، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه‌شمان دا."

 
نەوەکانی ئەیلوول بۆ KDP.info: بەردەوام دەبین لە نۆژەنکردنەوەی پێگە و بارەگاکانی شۆڕشی ئەیلوول

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 13:09:24

باڵەکایەتی-KDP.info- ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول لە باڵەکایەتیی سنووری قەزای چۆمان، بەردەوامە لە کارکردن بە ئامانجی ناساندن، پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری بنکە و بارەگاکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە دەڤەرەکە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسی ڕێکخراوەکە زانیاری زیاتر لەسەر کار و پلانەکانی داهاتوویان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخاتە ڕوو.

 
سەرۆکی زانکۆ بۆ KDP.info: بەشە ناوخۆییەک بۆ ١٨٠٠ قوتابی تەواو بووە و بەم زوانە دەکرێتەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 12:09:21

هەولێر-KDP.info- دروستکردنی بەشە ناوخۆییەکی نوێی کوڕان لە شاری هەولێر بۆ زانکۆی سەڵاحەدین گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کە لە توانایدایە ١٨٠٠ قوتابی لەخۆ بگرێت. بە ڕاکێشانی هێڵی کارەبا و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، ناوەندەکە بە تەواوەتی بەڕووی قوتابیاندا دەکرێتەوە و گرفتەکانی کەمیی شوێن لە بەشە ناوخۆییەکان چارەسەر دەکات.

 
وەزیری کشتوکاڵ: لەسەر ١١ خاڵی گرنگ لەگەڵ عێراق گفتوگۆمان کردووە کە لە بەرژەوەندیی هەردوولادان

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 12:09:03

هەولێر-KDP.info- بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەسەر 11 خاڵ گفتوگۆیان کردووە کە لە بەرژەوەندیی هەردوولادان بۆ بڕینەوەی ئاستەنگەکان، هەروەها جەختی لە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای هاوبەش کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact