Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 AUG 2026 15:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاڵوگۆڕ له‌ ژماره‌یه‌ك پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ولێر كرا
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2026 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و ڕێزلێنان لە بەڕێوبەرانی ژماره‌یه‌ك له‌ دامودەزگه‌ خزمەتگوزارییەکانی پارێزگه‌ی هەولێر بەڕێوەچوو.
له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕییانه‌دا هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی(1و2و3و4و5و6)ی سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانیی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌پارێزی و خزمه‌تگوزاریی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ئاڵوگۆڕ كران.

لە ماوەی ڕێوڕەسمەکەدا، هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ ئەرک و کاری لەپێشینەی ئەو بەڕێوبەرانە کرا و سوپاس و پێزانینان پێشکەش کرا کە لە ماوەی کارکردنیاندا خزمەتێکی بەرچاو و بەردەوامیان پێشکەش بە هاووڵاتییان کردووە، هەروەها بەڕێوبەرانی نوێی دەزگه‌ خزمەتگوزارییەکان بە مەبەستی بەردەوامکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری ناسێنران .  لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له‌ نێوان دامودەزگه‌ حکومییەکان کرایەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر و خێراتر بە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی عەلی زەیدی بۆ ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 15:08:38

بەغدا-KDP. info-  بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی دەکات. سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و جەختی لەسەر گرنگیی کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی عێراق کردەوە.

 
پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، عەلی حوسێن ئاماژە بە نزیکبوونەوەی باش دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:11

سلێمانی-KDP.info-  عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین گوتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی گرنگ دەکرێت.

 
لە سلێمانی بە شکۆوە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:46

سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی ١٦ی ئاب، لە هۆڵی بۆنەکانی لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١، هەڤاڵانی لق و ناوچەکان و جەماوەرێکی بەرچاو، یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بە شکۆوە بەڕێوەچوو.

 
16ی ئاب،(80)ـەیەمین دەیەی پارتیمان، هۆشیاری، ئیرادە، کار، دەستکەوت و قوربانیدان

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 13:08:59

فازڵ میرانی

 
پارتی.. هەشتا ساڵ ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و بنیاتنانی قەوارەی دەستووری

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 13:08:08

عه‌بدولسه‌لام به‌رواری

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact