Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 12 JUL 2026 09:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێکی باڵای حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە بازگەی شێراوە، پێشوازی لە قەداسەتی پەتریاک "مار پۆڵس سێیەم نۆنا"، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرا و لە دیدارێکدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت هەمیشە وەک چەترێکی ئارامی پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان دەمێننەوە.

ئەمرۆ یەكشەممە 2026.6.14،  هەریەك لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە بازگەی شێراوە، پێشوازیان لە قەداسەتی پەتریاک " مار پۆڵس سێیەم نۆنا"، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری کرد.

لە دیدارەكەدا، وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی قەداسەتی پەتریاک و شاندەکەی، جەخت لەوەكرایەوە كە هەولێری پایتەخت هەمیشە وەک چەتر و مەڵبەندێکی دێرین و ئارامی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بووە و فرەکلتووری و لێبوردەیی بەشێکی دانەبڕاوە بووە لە ناسنامەی مێژوویی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی، ئاماژە بەوەشدرا كە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخێکی گەورەوە لە ماف و ئازادییەکانی خوشک و برایانی مەسیحی و تەواوی پێکهاتەکان دەڕوانێت و پەرە بەو کەشە دەدات.

لەلایەن خۆیانەوە، قەداسەتی پەتریاک و شاندی یاوەری سوپاس و پێزانینی خۆیان و کەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهانیان ئاراستەی دامەزراوە فەرمییەکانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو پێشوازییە و ئاماژەیان بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان نموونەیەکی بێوێنە و جوانی تەبایی و لێبوردەییە لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەوڵەکانی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانیان لە پاراستنی مەسیحییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆیان بەرز نرخاند. 




دوایین هەواڵەکان

ئەركان بیبانی بۆ KDP.info: ژمارەیەكی زۆری بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون

SATURDAY, 11 JULY 2026 16:07:43

​هەولێر - KDP.info - گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، دوای داڕشتنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، ژمارەیەكی زۆری بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون.

 
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ KDP.info: پلانەکە سەرکەوتوو بوو

SATURDAY, 11 JULY 2026 14:07:24

​هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌نجامی رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی له‌ ئێستادا دیار نابێت و دوای تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م له‌ مانگی داهاتوودا دیار ده‌بێت، به‌ڵام پرۆسه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانرابوو، سه‌ركه‌وتوو بوو.

 

هەڵەبجەییەکان بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم پایتەختی ئاشتیی بووژاندەوە

SATURDAY, 11 JULY 2026 14:07:31

هەڵەبجە-KDP.info- پارێزگای هەڵەبجە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک ئەولەویەتێکی ستراتیژی و خەمێکی نیشتمانیی ڕێزدار مەسروور بارزانی ڕەنگی داوەتەوە. هاووڵاتییان و یاساییەکانی شارەکە لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی KDP.infoـدا، تیشک دەخەنە سەر گرنگترین دەستکەوتەکانی ناوچەکەیان لە کەرتەکانی ژێرخان، ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی هەلی کار، ئەوان دووپاتی دەکەنەوە کە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورەی وەک سایلۆ، پردی تووەقووت و کارەبای ٢٤ کاتژمێری، سیمایەکی نوێی پێشکەوتنی بەخشیوەتە شارەکەیان.

 
لە ساڵیادی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا

SATURDAY, 11 JULY 2026 12:07:20

عارف ڕوشدی

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو مزەفەر فاخیر هەرکی دەکات

SATURDAY, 11 JULY 2026 12:07:44

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵ مزەفەر فاخیر هەرکی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد و هاوسۆزی و هاوبەشیی خۆی بۆ خەمی گەورەی بنەماڵەکەیان دەربڕی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact