Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 12 JUL 2026 09:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کۆبووەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن بەڕێز عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، شاندەکە مەبەستی سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان ڕوون کردەوە کە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز عەلی ئەلزەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە و ئامانجی سەردانەکەشیان ڕاگەیاند کە بەدواداچوونە بۆ دۆسیەی ئەمنیی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لەپێناو دابینکردنی گەرەنتیی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشیی لە سەرکەوتنەکانی سوپای عێراق بەسەر تیرۆردا کرد، کە بە هەماهەنگی و هاریکاری لەگەڵ هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق، بەدەستیان هێناوە و هیوای بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی لەنێوانیاندا خواست، لەپێناو نەهێشتنی بۆشاییی ئەمنی لەو ناوچانەدا کە جموجۆڵی تیرۆریستانی تێدایە، هەر لەو ڕووەوە، ستایشی هەڵوێستی بەڕێز سەرۆکوەزیران ئەلزەیدی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەولێر ـ بەغدای کرد.

سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنەوەی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی ئەو هەوڵانە کردەوە و بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بووژانەوەی ئابووریی وڵات، لە قەڵەمی دان.

دووپاتکردنەوەی پێویستیی پلانی هاوبەش و هاریکاریی ئەمنی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز سوپاسالاری پێشمەرگە، ئامادەی بوو.




دوایین هەواڵەکان

ئەركان بیبانی بۆ KDP.info: ژمارەیەكی زۆری بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون

SATURDAY, 11 JULY 2026 16:07:43

​هەولێر - KDP.info - گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، دوای داڕشتنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، ژمارەیەكی زۆری بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون.

 
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ KDP.info: پلانەکە سەرکەوتوو بوو

SATURDAY, 11 JULY 2026 14:07:24

​هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌نجامی رێژه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی له‌ ئێستادا دیار نابێت و دوای تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م له‌ مانگی داهاتوودا دیار ده‌بێت، به‌ڵام پرۆسه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانرابوو، سه‌ركه‌وتوو بوو.

 

هەڵەبجەییەکان بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم پایتەختی ئاشتیی بووژاندەوە

SATURDAY, 11 JULY 2026 14:07:31

هەڵەبجە-KDP.info- پارێزگای هەڵەبجە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک ئەولەویەتێکی ستراتیژی و خەمێکی نیشتمانیی ڕێزدار مەسروور بارزانی ڕەنگی داوەتەوە. هاووڵاتییان و یاساییەکانی شارەکە لە ڕاپۆرتێکی تایبەتی KDP.infoـدا، تیشک دەخەنە سەر گرنگترین دەستکەوتەکانی ناوچەکەیان لە کەرتەکانی ژێرخان، ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی هەلی کار، ئەوان دووپاتی دەکەنەوە کە جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەورەی وەک سایلۆ، پردی تووەقووت و کارەبای ٢٤ کاتژمێری، سیمایەکی نوێی پێشکەوتنی بەخشیوەتە شارەکەیان.

 
لە ساڵیادی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمدا

SATURDAY, 11 JULY 2026 12:07:20

عارف ڕوشدی

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو مزەفەر فاخیر هەرکی دەکات

SATURDAY, 11 JULY 2026 12:07:44

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵ مزەفەر فاخیر هەرکی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد و هاوسۆزی و هاوبەشیی خۆی بۆ خەمی گەورەی بنەماڵەکەیان دەربڕی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact