Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 15 JUN 2026 16:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كارەكانی پرۆژەی رێڕەوی ژیان بەچڕی دەستی پێ‌ كردەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  دوای تەوابوونی وەرزی باران دووبارە كارەكانی رێڕەوی ژیان دەستی پێ‌ كردووە و ئێستە بەچڕی كاری تێدا دەكرێت.

پێشتر بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارینی ئەمساڵەوە ماوەی چەند مانگێك بوو، كاركردن لە پێگەی پڕۆژەكە وەستا بوو، ئێستە كارەكانی دەستی پێ‌ كردووەتەوە و رێڕەوی ژیان دەبێتە یەكێك لە سیما جوانەكانی هەولێر.

لە پێنجی تشرینی دووەمی ساڵی 2025 مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیەی دانا.

بڕیار درا كۆڕنیش بكرێت بە پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری و ژینگەیی سەرنجڕاكێش، لە زێی گەورەوە ئاوی بۆ ڕابكێشرێت و لە ڕێگەی دروستكردنی سێ دەریاچە و چەند پۆندێكەوە دوای ئاو كۆكردنەوە تێیاندا، بە بەردەوامی ئاو بگەیەنرێت بە كۆڕنیش.

پێویستە پڕۆژەكە بە شێوەیەك بێت، لە ڕووی ژینگەیی و گەشتیارییەوە سوودی زۆر بە ناوچەكە و دانیشتووانی شاری هەولێر بگەیەنێت و سروشت بگەڕێتەوە بۆ ناوشار و سیمایەكی جوان بە پایتەختی هەرێمی كوردستان بدات، بۆ دەستپێك و جێبەجێكردنی پڕۆژەكەش وەك قۆناغی یەكەم لە شەقامی (هەولێر- شەقڵاوە) تا شەقامی (هەولێر- مەخموور) پرۆژەکە دەکرێت..

ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە، گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە بۆ سەنتەری شاری هەولێر و بە ئەنجامدانی، پایتەختی هەرێمی كوردستان دەباتە قۆناغێكی ترەوە.

ئەو بەشەی كە دەكەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، بە تەنیشت هەریەك لە گەڕەكەكانی پێنجی حەسارۆك و گەلاوێژ و فەرمانبەران و چەند گەڕەكێكی تردا دەڕوات.

جێگەی باسە كۆڕنیشی هەولێر كە ڕێڕەوێكی ئاوییە، لە ساڵی 1972 بۆ پاراستنی هەولێر لە لافاو دروست كراوە، زیاتر لە وەرزی زستان ئاوی تێدا كۆ دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئاوەكە و تێكەڵبوونی بە ئاوەڕۆی بەشێك لە گەڕەكەكان و پاشماوەی ماڵان و خۆڵ خاشاك، بۆنێكی ناخۆش دروست دەبێت و بووەتە هۆی بێزاریی خەڵك، ئێستە پلانی حكوومەت ئەوەیە دیمەنەكە پێچەوانە بكاتەوە و بیكات بە پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

MONDAY, 15 JUNE 2026 16:06:16

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عیرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

MONDAY, 15 JUNE 2026 15:06:38

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
ھەڵگور شێخ نەجیب بۆ KDP.info: نەخشەیەکی زۆر باش بۆ دابەشکردنی زەوی لە سۆران دانراوە

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، ئامادەکاری زۆر باش کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەمڕۆ بەشێک لە زەویەکان دابەشکرا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبیت تاوەکو ھەموو ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە زەوی وەربگرن.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارک مار پۆڵسى سێیه‌م نۆنا دەکات

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدراڵی مار یووسفی کلدانی لە عەینکاوە کرد و لەلایەن جەنابی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی‌ لە عێراق و جیھان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی مەسیحییەوە پێشوازیی لێکرا.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact