Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 AUG 2026 15:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەبێ بگوترێت!
| KDP.info


فازڵ میرانی

ئەمە گوتارێکی واقیعییە و نووسینەوەی ئەرکێکی مێژووییە، چونکە لە واقیعبینیی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتووە. ئێمە خاوەنی بنەمایەکی نەگۆڕین کە نابێ بلەخشێت، یان ڕێگە بدەین تەمومژی کێبڕکێیەکی نەخوازراو دایانپۆشێت. دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە و ئەوەی لە ئایندەدا چاوەڕوان دەکرێت، ڕەنگە زۆر لەوە سەختتر بێت کە پێشبینی دەکرێت. کوردستان شایستەی ئەوەیە لەپێناویدا کۆتایی بە لۆمەکردن و پاساوی یەکتری بهێندرێت، چونکە نەدەبوو ڕێگە بدەین کار بەم ئاستە بگات.

هەرگیز نابێت ڕێگە بدەین یەکڕیزیی نێوانمان درزی تێبکەوێت و ببێتە هەوێنێک بۆ ئەوەی نەیاران گرەوی لەسەر بکەن و بمانخەنە پێگەیەکەوە کە شایستەی ئێمە و گەلەکەمان نییە.

پەرلەمانی کوردستان، ئەو دامەزراوە دەستووری و نیشتمانییەی کە خوێنی هەزاران شەهید و قوربانیی لەپێناو دراوە، نابێت پەک بخرێت. ئێمە هەمیشە هەوڵمان داوە و دەدەین لە چوارچێوەی لۆژیک و ڕێڕەوی ڕاستدا هەنگاو بنێین.

نەتەوە و ڕابردووی هاوبەشمان، گەورەترین سەرمایەن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان، نابێت ئەم دەستکەوتە نیشتمانییانە لە ململانێیەکی سیاسیی ناڕووندا کە ئەنجامەکانی نادیارن، بەفیڕۆ بدرێن. ئێمە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانمان تێدەکۆشین، بۆیە نابێت تووشی پەتای ئەو جۆرە مامەڵە سیاسییانە ببین کە لە بەها ڕەسەنەکانمانەوە دوورن، ئەو بەهایانەی لە سەختترین ڕۆژگارەکاندا پاراستوومانن. پێداچوونەوەیەکی نیشتمانیی بێلایەن، دەرفەت لەو کەسانە دەبڕێت کە دەیانەوێت شکست و کەمکوڕییەکانی خۆیان لەژێر پەردەی ئەم ململانێ ساردەی ئێستادا بشارنەوە.

ئێمە و گەلەکەمان دەمانەوێت ئەزموونی کوردستان وەک نموونەیەکی درەوشاوەی خەبات و کاری پەرلەمانی و حکوومی بمێنێتەوە، بزووتنەوەیەکی ئەخلاقی و هۆشیار بێت کە داکۆکی لە دادپەروەری و ئازادی و دیموکراسی دەکات. بزووتنەوەیەک کە لە هەموو خەوش و دەستکارییەک پارێزراو بێت و یەکڕیز و یەکهەڵوێست بێت.

ئەو گەلەی وەک جەنگاوەر و ئاوەدانکەرەوە متمانەی پێ بەخشین، شایستەی وەفادارییە.

نرخی ئەم متمانەیە لای ئێمە زۆر لە هەموو ئەو فریودانانە گەورەترە کە نەیاران بۆ تێکدانی یەکڕیزییەکەمان دەیخەنە ڕوو. ئێمە هەمیشە دڵ و باوەشمان بۆ براکانمان کراوەیە، چونکە لەپێناو نەتەوەکەماندا، هیچ ڕێگەیەکی دیکە شک نابەین.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی عەلی زەیدی بۆ ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 15:08:38

بەغدا-KDP. info-  بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی دەکات. سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و جەختی لەسەر گرنگیی کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی عێراق کردەوە.

 
پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، عەلی حوسێن ئاماژە بە نزیکبوونەوەی باش دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:11

سلێمانی-KDP.info-  عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین گوتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی گرنگ دەکرێت.

 
لە سلێمانی بە شکۆوە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:46

سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی ١٦ی ئاب، لە هۆڵی بۆنەکانی لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١، هەڤاڵانی لق و ناوچەکان و جەماوەرێکی بەرچاو، یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بە شکۆوە بەڕێوەچوو.

 
16ی ئاب،(80)ـەیەمین دەیەی پارتیمان، هۆشیاری، ئیرادە، کار، دەستکەوت و قوربانیدان

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 13:08:59

فازڵ میرانی

 
پارتی.. هەشتا ساڵ ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و بنیاتنانی قەوارەی دەستووری

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 13:08:08

عه‌بدولسه‌لام به‌رواری

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact