Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 15 JUN 2026 17:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هۆشیار زێباری: ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق بە خێرایی پێکناهێنرێت
| KDP.info


ئەمریکا-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق خاوەنی هەموو پێداویستییەکانی گەشەسەندنە بەڵام بەدەست قەیرانی سەرکردایەتییەوە دەناڵێنێت. هاوکات ئاشکرای دەکات ١٨٢پەرلەمانتاری عێراق بە نیازن فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق خێرا پێکناهێنرێت.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٦ هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی (دیالۆگی عێراق ٢٠٢٦)، شیکردنەوەیەکی گشتگیری بۆ ڕەوشی ئەمنی و سیاسیی عێراق، پێگەی هەرێمی کوردستان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خستە روو.

لە سەرەتای قسەکانیدا، زێباری جەختی لە پرەنسیپە نەگۆڕەکانی هەرێم کردەوە و ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان بەشێکە لە سەقامگیریی ناوچەکە و نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ لایەک."

هاوکات گوتی، "لە ماوەی جەنگی ٤٠ ڕۆژەی نێوان ئەمریکا و ئێران، ژمارەی ئەو هێرشانەی لە لایەن ئێران و میلیشیا عێراقییەکانەوە کرانە سەر هەرێمی کوردستان هاوشێوەیان نەبووە، بەڵام ئەمە دەرخەری ئەوە بوو کە کوردستان و حکوومەتی هەرێم بەشێکن لە ئاسایشی ڕەهای ناوچەکە، بۆیە توانیمان هاوسەنگی ڕابگرین و نەبینە بەشێک لەو جەنگە."

سەبارەت بە ڕۆڵی هێزە نێودەوڵەتییەکان لەو قەیرانەدا، زێباری، ستایشی هاوپەیمانانی کرد و ڕوونیکردەوە، "دۆستە ئەمریکییەکانمان یارمەتیدەرمان بوون و دڵنیاییان پێداین کە لەگەڵمان وەستاون، ئەوان بەرگرییان لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان و هەرێمەکەمان کرد و تەنانەت قوربانیشیان دا."

ئاشکراشی کرد کە، "لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دوو سەربازی فەرەنسی گیانیان لە دەستدا، هاوکات بەریتانییەکانیش زۆر یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە بەرگری لە هەرێمی کوردستان بکەین."

هۆشیار زێباری، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئەوەی عێراق بەرەوپێش بڕوات، پێویستی بە سەقامگیریی سیاسییە.

گوتیشی، "لە کاتی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێراندا، وڵاتانی کەنداو پێیان وابوو عێراق بووەتە سەرچاوەی ناسەقامگیری نەک تەنیا بۆ خەڵکەکەی خۆی، بەڵکو بۆ دراوسێکانیشی، بە تایبەت کاتێک میلیشیاکان هێرشیان کردە سەر کوەیت، ئیمارات، سعوودیە و ئوردن."

زێباری پرسیاری ئەوەی وروژاند، "ئەو وڵاتانە چۆن جارێکی دیکە متمانە بە عێراق دەدەنەوە و چۆن پەیوەندی لەگەڵ وڵاتێکی لەو جۆرەدا دروست دەکەنەوە؟ عێراق خودای گەورە هەموو شتێکی پێداوە، سامان، جوگرافیا و خەڵکێکی ڕۆشنبیر، بەڵام ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا نەیبووە، سەرکردایەتییەکی دروست بووە."

سەبارەت بە گۆڕەپانی سیاسیی ئێستای عێراق، زێباری هیوای خواست کە "کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق پێکبهێنرێت، تەنانەت ئەگەر بەشێکی بچووکیشی بێت"، هەروەها ئومێدی خواست کە "ناکۆکییەکان لە بارەی وەزارەتی نەوت و بابەتەکانی دیکەوە بە خێرایی چارە بکرێن."

بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداری دا لە دواکەوتنی پرۆسەکە بەهۆی هۆکارێکی چاوەڕواننەکراوەوە و رایگەیاند، "١٨٢پەرلەمانتاری عێراق بەنیازن فەریزەی حەج بەجێبگەیەنن، ئەگەر ئەمەش ڕووبدات، ئەوا بە دڵنیاییەوە حکوومەتی عێراق بە خێرایی پێکناهێنرێت."




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

MONDAY, 15 JUNE 2026 16:06:16

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عیرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

MONDAY, 15 JUNE 2026 15:06:38

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
ھەڵگور شێخ نەجیب بۆ KDP.info: نەخشەیەکی زۆر باش بۆ دابەشکردنی زەوی لە سۆران دانراوە

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، ئامادەکاری زۆر باش کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەمڕۆ بەشێک لە زەویەکان دابەشکرا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبیت تاوەکو ھەموو ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە زەوی وەربگرن.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارک مار پۆڵسى سێیه‌م نۆنا دەکات

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدراڵی مار یووسفی کلدانی لە عەینکاوە کرد و لەلایەن جەنابی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی‌ لە عێراق و جیھان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی مەسیحییەوە پێشوازیی لێکرا.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact