Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 15 JUN 2026 16:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هێمن هەورامی لە ئەمریکا: تەنیا ٥٪ـی ڕێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا جێبەجێکراون
| KDP.info


ئەمریکا-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشداریی لە داڕمانی سیستەمی سیاسیی عێراق دا و رایگەیاند، کە جێبەجێنەکردنی دەستوور و ڕێککەوتنەکان هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانن. ئاشکراشی کرد کە لە کۆی ٦٧خاڵی بەرنامەی حکوومەت بەرانبەر هەرێمی کوردستان، تەنیا ٤ خاڵیان جێبەجێ کراون.

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٦، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی بەشداریی لە پانێڵێکی تایبەت بە ناونیشانی (دیالۆگی عێراق ٢٠٢٦) کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، شیکارییەکی وردی بۆ دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێشکەش کرد.

دکتۆر هێمن هەورامی ئاماژەی بەوە دا، عێراق ئێستا بە قەیرانێکی (سیستەماتیک)دا تێدەپەڕێت و چیتر چارەسەری کاتی سوودی نییە. جەختی کردەوە کە هەر چارەسەرێک دەبێت لە چوارچێوەی پڕۆسەیەکدا بێت کە هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانی عێراق تێیدا بەشدار بن، تاوەکو سەقامگیرییەکی راستەقینە بێتە ئاراوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هەورامی، پەردەی لەسەر ئاستی جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە لادا کە بە هەرێمی کوردستان دراون و گوتی، ''نزیکەی ٥٥ ماددەی دەستووری تاوەکو ئێستا فەرامۆش کراون و جێبەجێ نەکراون، لەو ٢٠ خاڵە سیاسییەی کە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، تەنیا چەند خاڵێکی کەمیان کاری لەسەر کراوە، هاوکات لە کۆی ٦٧ خاڵی پرۆگرامی حکوومەت بەرانبەر هەرێمی کوردستان، تەنیا ٤ خاڵ جێبەجێ کراون، ئەمەش بەو مانایەیە کە تەنیا ٥%ـی ڕێککەوتنەکان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە

دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژەی دا، "ئەم پشتگوێخستنە گەورەیە بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی بێ متمانەیی و ئاڵۆزییە بەردەوامەکان لە عێراق."

سەبارەت بەوەی بۆچی کێشەکان چارەسەر نابن، هەورامی ڕایگەیاند، کێشەکە لە کەسایەتیی سەرۆکوەزیرانەکاندا نییە، بەڵکوو لەو ژینگە سیاسییەدایە کە کاری تێدا دەکەن. نموونەی بە (عادل عەبدولمەهدی) هێنایەوە و گوتی، "کەس وەک ئەو پەیوەندیی لەگەڵ هەرێم باش نەبوو، بەڵام ژینگەی سیاسی ڕێگەی نەدا کێشەکان کۆتاییان بێت."

لە کۆتاییدا، ئاماژەی بەوە دا کە کورد ڕێککەوتنێکی سیاسیی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە و هیوای خواست کە ئەو لایەنە وەک خۆی و لەسەر بنەمای دەستوور پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت.

سەبارەت بەوەی کە دەگوترێت هەرێم لە دەسەڵاتەکانی لای داوە، دکتۆر هێمن هەورامی گوتی، "هەر نیگەرانییەک هەبێت، دەبێت تەنیا لە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت نەک بە فشار و بڕینی بودجە."




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

MONDAY, 15 JUNE 2026 16:06:16

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عیرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

MONDAY, 15 JUNE 2026 15:06:38

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
ھەڵگور شێخ نەجیب بۆ KDP.info: نەخشەیەکی زۆر باش بۆ دابەشکردنی زەوی لە سۆران دانراوە

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، ئامادەکاری زۆر باش کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەمڕۆ بەشێک لە زەویەکان دابەشکرا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبیت تاوەکو ھەموو ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە زەوی وەربگرن.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارک مار پۆڵسى سێیه‌م نۆنا دەکات

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدراڵی مار یووسفی کلدانی لە عەینکاوە کرد و لەلایەن جەنابی پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی‌ لە عێراق و جیھان و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی مەسیحییەوە پێشوازیی لێکرا.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

MONDAY, 15 JUNE 2026 13:06:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact