Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 14 MAY 2026 09:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەڕانەوەی خۆی بۆ کار و چالاکییە پەرلەمانییەکان ڕاگەیاند، ئەم بڕیارەی پارتییش دوای دروستبوونی لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی بەغدا و سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دێت، بە ئامانجی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و داراییەکانی گەلی کوردستان و هاووڵاتییانی عێراق.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق.

پاڵپشت بەو متمانە نیشتمانییەی گەلەکەمان پێی بەخشیوین، وەک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە ئامادەیی و هەڵوێستە سیاسییەکانمان لە پڕۆسەی یاسادانان و چاودێریدا، ئامرازێک بووە بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستوورییەکانی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق و لە نێویشیاندا مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، هاوكات بۆ چەسپاندنی پایەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا.

لێرەوە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، دوای دروستبوونی لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا، بەتایبەتی دوای سەردانی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت و شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی پارتیمان، و لە درێژەی ئەم هەوڵانەشدا سەردانی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری ڕیشەیی، فراکسیۆنەکەمان بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ سەر کار و چالاکییە پەرلەمانییەکانی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەم گەڕانەوەیەمان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی یاسایی و نیشتمانییەوە دێت، تاوەکو لە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە لە نزیکەوە چاودێری جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانە بکەین کە تایبەتن بە دابینکردنی مافە دەستووری، یاسایی و داراییەکان. هاوكات دووپاتی دەکەینەوە کە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی داکۆکیکردندا دەبین بۆ چەسپاندن و بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق و لە نێوانیشیاندا مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

٦ی ئایاری ٢٠٢٦




دوایین هەواڵەکان

هۆشیار زێباری: ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق بە خێرایی پێکناهێنرێت

THURSDAY, 14 MAY 2026 08:05:53

ئەمریکا-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق خاوەنی هەموو پێداویستییەکانی گەشەسەندنە بەڵام بەدەست قەیرانی سەرکردایەتییەوە دەناڵێنێت. هاوکات ئاشکرای دەکات ١٨٢پەرلەمانتاری عێراق بە نیازن فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق خێرا پێکناهێنرێت.

 
هێمن هەورامی لە ئەمریکا: تەنیا ٥٪ـی ڕێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا جێبەجێکراون

THURSDAY, 14 MAY 2026 07:05:08

ئەمریکا-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشداریی لە داڕمانی سیستەمی سیاسیی عێراق دا و رایگەیاند، کە جێبەجێنەکردنی دەستوور و ڕێککەوتنەکان هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانن. ئاشکراشی کرد کە لە کۆی ٦٧خاڵی بەرنامەی حکوومەت بەرانبەر هەرێمی کوردستان، تەنیا ٤ خاڵیان جێبەجێ کراون.

 
شۆفێران لەڕێی KDPـیەوە سوپاسی حکوومەتی هەرێم دەکەن بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 21:05:56

سۆران-KDP.info- لە درێژەی هەوڵە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکرد بە سزادانی ئەو شۆفێرانەی لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە زبڵ و خاشاک فڕێ دەدەن، سزاکەش تۆمارکردنی پێبژاردەی داراییە بە بڕی ٤٠ هەزار دینار.

 
یادی 19 ساڵه‌ی شه‌هیدانی كرده‌وه‌ تیرۆستییه‌كه‌ی مه‌خموور به‌رز ڕاگیرا

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 18:05:28

مه‌خموور -KDP.info- ئه‌مڕۆ 19 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی تیرۆرستی قه‌زای مه‌خموور تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌رپرسی لقی  23ی قه‌ره‌چووغیش ده‌ڵێ "له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ و به‌ر له‌ 19 ساڵ، تیرۆرستان له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی خۆكوژی باره‌گای لقی پارتیمانی كرده‌ ئامانج." 

چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌ ئاكرێ جێبه‌جێ ده‌كرێن

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 18:05:07

ئاكرێ -KDP.info-  قایمقامی قه‌زای ئاكرێ ده‌ڵێ "چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنووری ئاكرێ كه‌وتوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن، له‌ بواری وه‌به‌رهێنانیش ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام ده‌درێن." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact