Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 13:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"سێ وێستگه‌ی كاره‌با له‌ هه‌ولێر بۆ ئەم مەبەستە دادەنرێن"
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "دانانی سێ وێستگه‌ی تازه‌ له‌ هه‌ولێر سوودێكی زۆری بۆ ئاوه‌دانی، كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌بێت."

فارس میرخان، به‌ڕێوەبه‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی  "سێ وێستگه‌ی گۆڕینی ڤۆڵتیه‌ی 132كه‌یڤی له‌ سێ ناوچه‌ی گرنگی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه‌ بریتین له‌ گۆڕینی ڤۆڵتیه‌ی 132كه‌یڤی بۆ 33 و11 كه‌یڤی، یه‌كێك له‌و وێستگانه‌ له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیماره‌، چونکە ئه‌و ناوچه‌یه‌ كارگه‌ی زۆری لێیه‌ و مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ئێستا بە موەلیده‌ كار ده‌كه‌ن، ئه‌م وێستگه‌یه‌ ده‌توانێت كاره‌بای پێویست بۆ ئه‌و ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌ دابین بكات."
فارس میرخان گوتیشی "وێستگه‌ی شه‌مامك كاره‌بای ته‌واو بۆ سنووره‌كه‌ دابین ده‌كات كه‌ ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵییه‌ و ده‌بێته‌ هاوكاریی باش بۆ جووتیاران، جگه‌ له‌وه‌ش وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ هه‌شتی حه‌سارۆك ده‌بێت، تا ئێستا 16هه‌زار پارچه‌ زه‌وی له‌وێ دابه‌ش كراوه‌، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری كاره‌با  هێشتان ئاوه‌دان نه‌كراوه‌، ئه‌م وێستگه‌یه‌ خزمه‌تگوزاری كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ دابین ده‌كات و ئاوه‌دان ده‌كرێت."
میرخان باسی له‌وه‌ش كرد "تێچووی ئه‌و پِڕۆژه‌یه‌ 100ملیار دیناره‌ و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی دوو ساڵ ته‌واو بكرێت، کە دەبێتە هاوكارێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانی سه‌ر كاره‌با له‌و سنوورانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌ و دۆخی كاره‌باش باشتر بكات."

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا، د. هێمن هەورامی ئامادەیی پارتی دووپات کردەوە

TUESDAY, 14 JULY 2026 13:07:10

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای پارتی دەکاتەوە بۆ کاراکردنەوەی خێرای پەرلەمانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان، و ڕایدەگەیەنێت کە دوای تێپەڕبوونی ٢٠ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا، هیچ بیانوویەکی سیاسی نەماوە و پێویستە سەرجەم لایەنەکان بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆیان هەڵبگرن.

 
مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 10:07:27

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی.

 
نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیاندە میری قەتەر

TUESDAY, 14 JULY 2026 09:07:02

ھەولێر-KDP.info- لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر. هاوکات وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info ڕایدەگەیەنێت کە میری قەتەر بەرزترین پێزانینی بۆ ئەم هاوسۆزییە مێژووییەی گەلی کوردستان هەبووە.

 
نەوزاد شێخ کامیل: خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرا

MONDAY, 13 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حوسێن بایەزید ھەرکی) دەکات

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حوسێن بایەزید ھەرکی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact