Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 JUN 2026 13:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"39 پڕۆژە ڕەزامەندیان لەسەردرا و زەویان بۆ تەرخانکرا"
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  لە کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، لەکۆى( 47 ) پڕۆژەی وەبەرهێنان، ( 39 ) پڕۆژە ڕەزامەندیان لەسەردرا و زەویان بۆ تەرخانکرا

نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4.30، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و ئەندامانی دیكەی لێژنەکە، کۆبوونەوەی " لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان " لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار لە سنوری پارێزگای هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، ئەنجامدرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشوو کرا، پاشان گفتوگۆ دەربارەی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو گرفت و ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پڕۆژە پیشەسازییە ( گەورە، مامناوەند، قورسەکان )، بە جۆرێک کە لەگەڵ یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکاندا بگونجێن کرا.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دوای هەڵسەنگاندنی وردی کار و بەرهەم و ئامانجی ئەو پڕۆژانەی داوای زەوییان کردبوو، بڕیاری پێویست درا و لە کۆی ( 47 ) پڕۆژەی پێشکەشکراوی وەبەرهێنان، ڕەزامەندی لەسەر ( 39 ) پڕۆژە درا و زەویان بۆ تەرخانكرا و ( 8 ) پڕۆژەی تریش بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاتر دواخران.




دوایین هەواڵەکان

شاندێکی باڵای حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:15

هەولێر-KDP.info- لە بازگەی شێراوە، پێشوازی لە قەداسەتی پەتریاک "مار پۆڵس سێیەم نۆنا"، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرا و لە دیدارێکدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت هەمیشە وەک چەترێکی ئارامی پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان دەمێننەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کۆبووەوە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:23

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن بەڕێز عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:24

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ كرد كە بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق كە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: فیدراسیۆنەکەمان دەنگی یەکگرتووی ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستانە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:52

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنەکەدا دەڵێت، توانیویانە لە کاتێکی کورتدا تۆڕێکی بێسنوور لە نێوان ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا دروست بكەن، شیرین زەکی جندی جەختیش دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی دەنگی ژنی کورد و پاراستنی زمان و کلتووری نەتەوەییە لە نێو نەوەی نوێدا.

 
پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 11:06:20

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٦٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و سەرکردایەتیی ئەو پارتە دەکات و تێیدا جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگیی پتەوی نێوانیان دەکاتەوە لە پێناو بەدیهاتنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact