Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 14 MAY 2026 11:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بۆ KDP: بە بڕیاری حکوومەت مەترسیی لافاو لە زاخۆ بنبڕ دەکرێت
| KDP.info


زاخۆ-KDP.info- سەرۆکی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت، دوای چارەسەرکردنی زۆربەی کێشەکانی ئاوەڕۆ لەناو سەنتەری شار، ئێستا بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورە لە دەرەوەی شار دەکرێت، کە بە تەواوبوونی، مەترسیی لافاو لە زاخۆ بە یەکجاری بنبڕ دەکرێت.

یونس محەمەد، سەرۆکی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "زۆربەی کێشەکانی ئاوەڕۆ لە ناو سەنتەری زاخۆ چارەسەر کراون، بەڵام گرفتی سەرەکیمان چوار وشکەڕۆ بوون لە دەرەوەی شار کە درێژییەکەیان (٢٩) کیلۆمەترە و ئاوی بارانی سنووری باتیفا و گوندی 'بۆسڵ' دەهێننە ناو زاخۆ و دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو."

یونس محەمەد گوتیشی، "ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە داوە و ئێستا کۆمپانیایەک سەرقاڵی تەواوکردنی دیزاینەکەیەتی و لەسەر ڕێگەی ئیبراهیم خەلیل، پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆی سندووقیی زەبەلاح (٣ بە ٣ مەتر) دروست دەکرێت کە توانایەکی زۆری گواستنەوەی ئاوی هەیە و  سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەسەر هێڵە لەگەڵ حکوومەت بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست و دەستپێکردنی دەستبەجێی کارەکان.

سەرۆکی شارەوانی زاخۆ لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، "بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە، ئیدی هیچ مەترسییەکی لافاو لەسەر زاخۆ نامێنێت. سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەمیشە پاڵپشتی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانە بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان."

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

هۆشیار زێباری: ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق بە خێرایی پێکناهێنرێت

THURSDAY, 14 MAY 2026 08:05:53

ئەمریکا-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق خاوەنی هەموو پێداویستییەکانی گەشەسەندنە بەڵام بەدەست قەیرانی سەرکردایەتییەوە دەناڵێنێت. هاوکات ئاشکرای دەکات ١٨٢پەرلەمانتاری عێراق بە نیازن فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق خێرا پێکناهێنرێت.

 
هێمن هەورامی لە ئەمریکا: تەنیا ٥٪ـی ڕێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا جێبەجێکراون

THURSDAY, 14 MAY 2026 07:05:08

ئەمریکا-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشداریی لە داڕمانی سیستەمی سیاسیی عێراق دا و رایگەیاند، کە جێبەجێنەکردنی دەستوور و ڕێککەوتنەکان هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانن. ئاشکراشی کرد کە لە کۆی ٦٧خاڵی بەرنامەی حکوومەت بەرانبەر هەرێمی کوردستان، تەنیا ٤ خاڵیان جێبەجێ کراون.

 
شۆفێران لەڕێی KDPـیەوە سوپاسی حکوومەتی هەرێم دەکەن بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 21:05:56

سۆران-KDP.info- لە درێژەی هەوڵە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکرد بە سزادانی ئەو شۆفێرانەی لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە زبڵ و خاشاک فڕێ دەدەن، سزاکەش تۆمارکردنی پێبژاردەی داراییە بە بڕی ٤٠ هەزار دینار.

 
یادی 19 ساڵه‌ی شه‌هیدانی كرده‌وه‌ تیرۆستییه‌كه‌ی مه‌خموور به‌رز ڕاگیرا

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 18:05:28

مه‌خموور -KDP.info- ئه‌مڕۆ 19 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی تیرۆرستی قه‌زای مه‌خموور تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌رپرسی لقی  23ی قه‌ره‌چووغیش ده‌ڵێ "له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ و به‌ر له‌ 19 ساڵ، تیرۆرستان له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی خۆكوژی باره‌گای لقی پارتیمانی كرده‌ ئامانج." 

چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌ ئاكرێ جێبه‌جێ ده‌كرێن

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 18:05:07

ئاكرێ -KDP.info-  قایمقامی قه‌زای ئاكرێ ده‌ڵێ "چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنووری ئاكرێ كه‌وتوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن، له‌ بواری وه‌به‌رهێنانیش ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام ده‌درێن." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact