Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 14 MAY 2026 09:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ڕێز لە هەڵوێستی ئەو لایەنانە بگرن کە وەک براوەی هەڵبژاردن دەستنیشان کراون. راشیگەیاند، "ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک لایەنێکی سەرەکی لە ئیدارەدانی کەرکووک، هەمیشە ئومێدمان وابووە ئیدارەیەکی شەرعی بەگوێرەی ویست و خواستی خەڵکی کەرکووک پێکبهێنرێت."

ڕێبەر ئەحمەد تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی پێشوویان و گوتی، "لەو چوارچێوەیەدا، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو کەرکووک لیژنەیەکی دانوستانمان پێکهێنا و چەند کۆبوونەوەیەکیش بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ ئەنجام دران، ئامانجمان ئەوە بوو لێکگەیشتنێکی گشتگیر لە نێوان کورد، تورکمان، عەرەب و پێکهاتەی مەسیحی دروست ببێت."

سەبارەت بەو ڕێککەوتنەی لە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیە ئەنجامدراوە، ڕێبەر ئەحمەد بە توندی رەخنەی گرت و گوتی، "ئەو ڕێککەوتنەی چەند گرووپ و لایەنێک لە هۆتێل رەشید ئەنجامیاندا و بە 'ئیدارەی هۆتێل رەشید' ناسراوە، لای ئێمە بە هەموو شێوەیەک ڕەتکراوەیە. هەر ڕێککەوتنێک بەدەر لە شەرعییەت و ئیرادەی دەنگدەری کەرکووک بێت، لای پارتی پەسەند نییە."

ئەندامی کۆمیتەی پارتی جەختی کردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان پابەندە بەو هەڵوێستەی و گوتی، "هەر شتێک لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی هۆتێل رەشید دروست بکرێت، ئێمە ئەنجامەکانی ڕەت دەکەینەوە و بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا ناکەین کە لەسەر ئەو بنەمایە ڕێکخرابێت."

گوتیشی، "هەڵوێستی پارتی ئەوەیە کە دەبێت کەرکووک بۆ خەڵکی کەرکووک بێت و ئەو ئیدارەی کە لەوێ دروست دەکرێت، نوێنەرایەتی شەرعییەتی دەنگدەری کەرکووک بکات. ڕێبەر ئەحمەد باسی لەوەش کرد کە گرنگ نییە کێ پارێزگارە و کێ دەبێتە پارێزگار، گرنگ ئەوەیە هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکان کۆک بن لەسەر ئەوەی بەرپرسیار دەبن لەسەر ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کەرکووک نوێنەرایەتی هەموو خەڵک بکات.

لەلایەکی دیکەوە  ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، باسی لە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ماوەی ڕابردوو بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان کرد. ئاماژەی بەوە دا، هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیری و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. ڕێبەر ئەحمەد داوای کرد، چیتر خاکی هەرێم نەکرێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان، چونکە ئەو هێرشانە جگە لە زیانی ماددی، بوونەتە هۆی شەهید و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیل، ئەوەش جێگەی قبووڵکردن نییە.

سەبارەت بە کاروباری ناوخۆی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، ڕێبەر ئەحمەد داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد، ڕێز لە ئیرادەی دەنگدەران و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگرن. گوتیشی پێویستە گفتوگۆکان خێرا بکرێن بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، تاوەکو حکوومەتێکی بەهێز پێکبێت کە بتوانێت خزمەتگوزارییەکان بە باشترین شێوە بگەیەنێتە هاووڵاتیان و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات.

ڕێبەر ئەحمەد دووپاتی کردەوە، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تەنیا لە چوارچێوەی دەستوور و جێبەجێکردنی ماددەی 140دا چارەسەر دەبن، و پارتیش لەسەر ئەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەی خۆی بەردەوام دەبێت.




دوایین هەواڵەکان

هۆشیار زێباری: ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق بە خێرایی پێکناهێنرێت

THURSDAY, 14 MAY 2026 08:05:53

ئەمریکا-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق خاوەنی هەموو پێداویستییەکانی گەشەسەندنە بەڵام بەدەست قەیرانی سەرکردایەتییەوە دەناڵێنێت. هاوکات ئاشکرای دەکات ١٨٢پەرلەمانتاری عێراق بە نیازن فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق خێرا پێکناهێنرێت.

 
هێمن هەورامی لە ئەمریکا: تەنیا ٥٪ـی ڕێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا جێبەجێکراون

THURSDAY, 14 MAY 2026 07:05:08

ئەمریکا-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشداریی لە داڕمانی سیستەمی سیاسیی عێراق دا و رایگەیاند، کە جێبەجێنەکردنی دەستوور و ڕێککەوتنەکان هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانن. ئاشکراشی کرد کە لە کۆی ٦٧خاڵی بەرنامەی حکوومەت بەرانبەر هەرێمی کوردستان، تەنیا ٤ خاڵیان جێبەجێ کراون.

 
شۆفێران لەڕێی KDPـیەوە سوپاسی حکوومەتی هەرێم دەکەن بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 21:05:56

سۆران-KDP.info- لە درێژەی هەوڵە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکرد بە سزادانی ئەو شۆفێرانەی لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە زبڵ و خاشاک فڕێ دەدەن، سزاکەش تۆمارکردنی پێبژاردەی داراییە بە بڕی ٤٠ هەزار دینار.

 
یادی 19 ساڵه‌ی شه‌هیدانی كرده‌وه‌ تیرۆستییه‌كه‌ی مه‌خموور به‌رز ڕاگیرا

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 18:05:28

مه‌خموور -KDP.info- ئه‌مڕۆ 19 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی تیرۆرستی قه‌زای مه‌خموور تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌رپرسی لقی  23ی قه‌ره‌چووغیش ده‌ڵێ "له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ و به‌ر له‌ 19 ساڵ، تیرۆرستان له‌ڕێگه‌ی بارهه‌ڵگرێكی خۆكوژی باره‌گای لقی پارتیمانی كرده‌ ئامانج." 

چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌ ئاكرێ جێبه‌جێ ده‌كرێن

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 18:05:07

ئاكرێ -KDP.info-  قایمقامی قه‌زای ئاكرێ ده‌ڵێ "چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنووری ئاكرێ كه‌وتوونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن، له‌ بواری وه‌به‌رهێنانیش ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام ده‌درێن." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact