Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 13:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێرزه‌وی: ئه‌مساڵ چوار هێنده‌ی ساڵی رابردوو باران باریوه‌
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێرزه‌وی له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێ "ئه‌مساڵ چوار هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوه‌، ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ ماسی كۆره‌ ده‌ركه‌وتووە." 
 نه‌زیر ئه‌سعه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێرزه‌وی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌پێی داتاكانی به‌رده‌ست، ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو چوار هێنده‌ باران باریوه‌ و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی كردووەته‌ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی، ئێمه‌ چه‌ند حه‌وزێكمان هه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی ئاستی ئاو، له‌ هه‌موو ناوچه‌كان ڕێژه‌ی زیادكردنی ئاوی ژێرزه‌وی به‌رزه‌، له‌ سێ بیر ئامێری دیاریكردنی ڕێژه‌ی ئاوی ژێر زه‌ویمان جێگیركردووه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو دیار ده‌كەن." 

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێرزه‌وی ده‌ڵێت "ئەگەر حه‌وزی هه‌ریر وه‌ك نموونه‌ باس بكه‌ین، بیری سیساوه‌مان هه‌یه‌، ته‌نیا له‌ یه‌ك مانگدا چوار مه‌تر ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی به‌رز بووه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌موو حه‌وزه‌كانی دیكه‌ش ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی به‌رزه‌."

نه‌زیر ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "جگه‌ له‌و پێوه‌رانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئامێره‌وه‌ ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی دیار ده‌كەن هه‌ندێ پێوه‌ری دیكه‌ش هه‌ن، بۆ نموونه‌ ماسی كۆره‌ هه‌یه‌  600 مه‌تر له‌ژێر زه‌وی ده‌ژن، له‌و ساڵانه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی زۆر به‌رزده‌بێته‌وه‌ ئه‌و ماسییانه‌ ده‌ردەكه‌ون، ئه‌مساڵ ماسی كۆره‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی هێنده‌ به‌رزه‌ كاری كردووەته‌ سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره‌ ماسییه‌."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا، د. هێمن هەورامی ئامادەیی پارتی دووپات کردەوە

TUESDAY, 14 JULY 2026 13:07:10

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای پارتی دەکاتەوە بۆ کاراکردنەوەی خێرای پەرلەمانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان، و ڕایدەگەیەنێت کە دوای تێپەڕبوونی ٢٠ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا، هیچ بیانوویەکی سیاسی نەماوە و پێویستە سەرجەم لایەنەکان بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆیان هەڵبگرن.

 
مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 10:07:27

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی.

 
نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیاندە میری قەتەر

TUESDAY, 14 JULY 2026 09:07:02

ھەولێر-KDP.info- لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر. هاوکات وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info ڕایدەگەیەنێت کە میری قەتەر بەرزترین پێزانینی بۆ ئەم هاوسۆزییە مێژووییەی گەلی کوردستان هەبووە.

 
نەوزاد شێخ کامیل: خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرا

MONDAY, 13 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حوسێن بایەزید ھەرکی) دەکات

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حوسێن بایەزید ھەرکی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact