Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 10 APR 2026 19:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەولێر دەبێتە خاوەنی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە عێراق، وردەکاری لە KDP.info
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر، دەربارەی دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق لە ھەولێر بەستانداردی جیھانی دەڵێت، "باڵەخانەکەی لە قۆناغی تەواوبوون دایە، سەرۆکی حکوومەت بۆخۆی چاودێری دەکات و بڕیارە پێش وادەی خۆی تەواو بێت".

د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "باڵەخانەی پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە ھەولێر تەواوبووە، ئێستا کاری تەواوکاری دەکرێت، وەکو کارەبا و ئاو و تەواوکارییەکانی دی، دواتریش دەست بە دابینکردنی پێداویستی و ئامێرەکان دەکرێت، خۆی بڕیاربوو بە سێ ساڵ تەواو بکرێت، بەڵام کارەکان پێش وادەی خۆی بەڕێوەدەچن، ساڵێک و شەش مانگە کاری تێدا دەکرێت، بەقەد ساڵێک و ١٠ مانگ کاری تێدا کراوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر ڕاشیگەیاند، ئەو نەخۆشخانەیە کە گەورەترین نەخۆشخانەیە لە ھەرێم و عێراق، ٢٠٠ تەختییە و ھەموو بەشەکانی چارەسەری شێرپەنجە و دەستنیشانکردنی لە سەرەتای نەخۆشیەکە تاوەکو چارەسەری تێدایە، ھەرچەندە ئێستاش ھەموو بەشەکان ھەنە بەڵام بەتەواوبوونی ئەو نەخۆشخانەیە کە بەستانداردی جیھانی دروست کراوە دەچینە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو. 

د.دلۆڤان محەممەد گوتیشی، "کاتی خۆی بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەت ئەو نەخۆشخانەیە دروست کرا، خۆیشی بەردی بناغەی بۆ دانا و سوورە لەسەر تەواوکردنی و بۆخۆی چاودێری دەکات، ئەمەش وای کردووە کارەکانی خێراتر لەوەی پلانی بۆ دانراوە بڕوات.

ناوبراو باس لەوەش دەکات، لەم کابینەیە لە نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەی تەندروستی ٥٠ پڕۆژە جێبەجێ کراوە، بەڵام نەخۆشخانەی شێرپەنجە گەورەترین نەخۆشخانەیە، پێشتریش نەخۆشخانەی بەحرکە، ئیماراتی و لەدایکبوون دروست کراون، نەخۆشخانەی چاویش ھەیە بڕیارە بکرێتەوە، زۆر پڕۆژەی تەندروستیمان ھەیە، ئێستا کەرتی تەندروستی لەم کابینەیە ھەنگاوی زۆر باشی ناوە و بەردەوام لەپێشکەوتنی زیاتر دایە. 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 16:04:21

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەی كۆریێرێ دێلا سیراى ئیتاڵى: ئەمە شەڕی ئێمە نییە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:38

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق (کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا لە ڤاتیکان پێشوازی لێ بکرێت) ڕایگەیاند: «سیستەمی ئێرانی ئاوێتەیەکی ناوازەیە لە ئایین و ناسیۆنالیزم؛ شەڕەکە یەکی خستوون و ڕژێمەکەش توانیویەتی ڕزگاری بێت و بمێنێتەوە».

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:44

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال دەکات

THURSDAY, 09 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کادیر و ھونەرکار و کارمەندان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

 

پەیامی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق

THURSDAY, 09 APRIL 2026 20:04:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق لە چنگی دیکتاتۆرییەت، جەخت لە پاراستنی بنەماکانی "ھاوبەشی، ھاوسەنگی و سازان" دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پابەندبوون بە دەستوور و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، سەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات دەستەبەر دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact