Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 10 APR 2026 17:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئامادەگیی سیاسی و ئەمنی و سەربازی
| KDP.info


فازڵ میرانی

ئامادەگیی لەو سێ بوارەدا ئاماژەن بۆ سێ چەمک و ناونیشانی سەرەکی کە ئەگەر بەردەست نەبن و بوونیان نەبێت نابێ تەنانەت بەسەر زاریشماندا بێن، چونکە کە لە ڕاستیدا بوونیان نەبوو ئەوا جگە لە درۆیەکی شاخدار زیاتر نین. خۆ ئەگەر بەردەستن و بوونیان هەیە، ئەوا دەبێت قابیلی پێوانە و ئەزموونکردنیش بن.

زۆر کەس بە خۆشمەوە نیگەرانین لە لێدوانی ناکۆک و هاودژ سەبارەت بە ئامادەگی. سەرچاوەی ئەم نیگەرانییەش ئەوەیە کە کاتێک دەمانەوێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵانگارییە ڕاستەقینەکاندا ئامادەگییەکانمان لە مەیداندا تاقیبکەینەوە، لەئاستی چاوەڕوانییەکانماندا نابن و نائومێدمان دەکەن. ئەم نائومێدییەش تەنیا بەرهەمی پێشبینییەکانی ئەو کەسانەیە کە پێیان خۆشە لە بارەی ئامادەگییەوە باوەڕ بە هەر قسەیەکی بریقەدار بکەن. بەڵام من و ئەوانی دیکەش - بە هیوام ئەوانی دیکەش هاوڕام بن - دەبێ واقیعیانە بیر بکەینەوە، بۆ ئەوەی دواتر بە ئاکام و دەرئەنجامەکانی نەتاسێین  و تووشی شۆک نەبین.

ئامادەگیی سیاسی نە لە بۆشاییدا لەدایک دەبێت و نە گەشەدەکات، نە دوانەی وەهمە و نە دەستەخوشکی خەیاڵ پڵاو. بنەمای ئامادەگیی سیاسی بریتییە لە توانای بەکارهێنانی ئەو کارتانەی سەنگ و پێگەی خاوەنەکەی پێشاندەدەن، یان بەلای کەمی بریتییە لە توانای سوودبینین لە پەیوەندییەکان بۆ ڕاکێشانی ئەو کارتانەی هەلی قازانجێکی ئابووری لە هاوکێشەکاندا دەڕەخسێنن، چونکە ئابووری شادەمار و بزوێنەری پشت هەموو دەردێکە و جەمسەرەکانی ئەم هاوکێشەیەش پێویستیان بە جۆرێک بنەمای سیاسی هەیە کە جێی متمانە بێت. بنەمایەک لە تێگەیشتنێکی ئابووری و دارایی ئەوتۆ کە دەستەڵاتی بڕیاردانی ڕوونی هەبێ و هەر هەمان دەستەڵاتیش بڕیار لە جووڵەی بدات.

هەڵبەتە ئەم بنەمایە  بۆ پشکنین و تاووتوێکردنی ئەو یاسایانەش دروستە کە چەرخی ژیان لە چوارچێوەی کایەی نیشتمانیی هەموو قەوارەیەکی سیاسی یاساییدا هەڵدەسوڕێنێ، مەبەستیشمان پشکنینیانە  لە ڕووی کوالێتیی کار و دەرئەنجام و ئاکامەکانی (قازانج و زەرەر) و ڕێژەی بزاوتی  لەناو کایەی کار و بازرگانیی نێودەوڵەتیدا.

ئەمەش پەیوەستە بە ستراتیژی داو و دەزگەی جێبەجێکردنی گشتییەوە دوای ئەوەی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری ئەرکە بەردەوامەکانیان جێبەجێ دەکەن بۆ دابینکردنی کەڤەرێکی پاڵپشتیکار و بنەمایەکی یاساییش بۆ بزاوت و بەرەوپێشڤەچوونەکان کە ببنە مایەی بەدەستهێنانی سوود. ئەمە بۆ بەدیهێنانی ئاسایشیش ڕاستە چ بە مانا ئەبستراکتەکەی بێت یان بە مانا گشتگیرەکەی، کە ژیان و هەڵسوکەوتی تاکەکان و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانیانە  بەپێی یاسا، لە ڕێگەی پلان و بەرنامەیەکی واقیعبینانەوە کە ڕێ نەدرێت بکەوێتە دەست کەسانی ناشارەزا یان بە تۆبزی و لە ڕێگەی زۆرەملێوە جێبەجێبکرێت، چونکە پەنابردن بۆ هەریەکێک لەو ڕێگەیانە ئاکامەکەی کارەسات و ماڵ وێرانییە.

ئامادەگیی سەربازی، پێکدێت لە سیستەمێکی ئاڵۆز و فراوانی ئۆپەراسیۆنەکان، کە ڕەنگە تەوەرە سەرەکییەکەی ئەوە بێت کە ئایا ئامادەگیی سەربازیی سنووردار یان فراوانمان پێویستە. وەڵامەکەی لە چەند فاکتەرێکدا دەبینرێتەوە، وەک ناوبانگ و متمانەی دەوڵەتەکە، دوکتورینی دەوڵەت بەرگریکارە یان فراوانخوازە، ئایا دەوڵەتێکی شەڕانگێزە یان نا، ئایا توانای بەکارهێنانێکی دروست و وەبەرهێنانی هەیە لەو داتا و زانیارییانەی لەبەردەستیان بۆ شیکاریی ونیشاندانی هێز و تواناکانی خۆی یان نا؟.

ناکرێ قسە لەبارەی ئەم جۆرە ئامادەگییانەوە بکرێت بەبێ فەراهەمکردن و هەبوونی ڕاستەقینەیان. لێدوان و قسەی زیادەڕەوی یان پڕوپاگەندەئاسا، خۆی لەبەردەم  تاقیکردنەوەی مەیدانیدا ڕاناگرێت، بەوەش لاوازییەکان ئاشکرا دەبن کە لە ئەستۆی بڕیاردەران و ئەوانەدایە کە لاوازی دەخوڵقێنن (لاوازیسازان).

ئەم دۆخە جێگەی داخە، بەڵام چ من و چ کەسانیتریش لە هۆکارەکانی تێدەگەین و دەرئەنجامەکانیشی دەزانین.




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 16:04:21

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەی كۆریێرێ دێلا سیراى ئیتاڵى: ئەمە شەڕی ئێمە نییە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:38

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق (کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا لە ڤاتیکان پێشوازی لێ بکرێت) ڕایگەیاند: «سیستەمی ئێرانی ئاوێتەیەکی ناوازەیە لە ئایین و ناسیۆنالیزم؛ شەڕەکە یەکی خستوون و ڕژێمەکەش توانیویەتی ڕزگاری بێت و بمێنێتەوە».

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:44

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال دەکات

THURSDAY, 09 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کادیر و ھونەرکار و کارمەندان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

 

پەیامی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق

THURSDAY, 09 APRIL 2026 20:04:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق لە چنگی دیکتاتۆرییەت، جەخت لە پاراستنی بنەماکانی "ھاوبەشی، ھاوسەنگی و سازان" دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پابەندبوون بە دەستوور و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، سەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات دەستەبەر دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact