Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 10 APR 2026 19:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کابینەی نۆیەم بە کردار سەلماندی كە خزمەتکردنی مرۆڤ و ژیانی شایستە ئەولەویەتی کاری حکوومەتە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە چین و توێژە جیاوازەکان، کەرتی چاودێری کۆمەڵایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆوە دەبینێت. یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وردەکاری ئەو دەستکەوتانە دەخاتە ڕوو.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوە کرد کە لەم کابینەیەدا هەنگاوی کردەیی نراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی کەمئەندامان و  مووچەی ١٣,٠٠٠ کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت کە پێشتر ڕاگیرابوو، گەڕێندراوەتەوە، لیژنە پزیشکییەکان پشکنینیان بۆ ١٣,٠٠٠ کەسی نوێ ئەنجامداوە و ناوەکانیان ڕەوانەی بەغدا کراوە بۆ دابینکردنی مووچە، لەگەڵ تۆمارکردنی ١٣,٠٠٠ ناوی تر بۆ قۆناغی داهاتووی پشکنین.

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گوتیشی، "لە کاتێکدا پێشتر سنووری پارێزگای هەولێر تەنها ٥ سەنتەری ئۆتیزمی تێدابوو، ئێستا ژمارەی سەنتەرەکان بۆ ٢٠ سەنتەر بەرزبووەتەوە و ئەم سەنتەرانە ڕۆژانە ڕاهێنان و خزمەتگوزاری پێشکەش بە ٨٥٠ منداڵی تووشبوو بە ئۆتیزم دەکەن، کە ئەمەش بارسوکییەکی گەورەیە بۆ سەر شانی خێزانەکانیان.

سەبارەت بە چاودێری بەساڵاچووان، یوسف چاوشین ڕایگەیاند کە ژمارەی خانەکان لە ٣ خانەوە بۆ ٦ خانەی سەردەمیانە زیادی کردووە، بە هاوکاری دەزگا خێرخوازییەکان، خانەی نوێ لە دهۆک، هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کراونەتەوە و لە ئێستادا ١٩٠ بەساڵاچوو لە ژینگەیەکی لەبار و شایستەدا، بەردەوام خزمەتگوزارییە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکانیان پێشکەش دەکرێت.

ئەم هەنگاوانەی کابینەی نۆیەم سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە خزمەتکردنی مرۆڤ و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ چینە کەمتواناکان، لە ئەولەویەتی کارەکانی حکوومەتدایە.

 

ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 16:04:21

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەی كۆریێرێ دێلا سیراى ئیتاڵى: ئەمە شەڕی ئێمە نییە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:38

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق (کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا لە ڤاتیکان پێشوازی لێ بکرێت) ڕایگەیاند: «سیستەمی ئێرانی ئاوێتەیەکی ناوازەیە لە ئایین و ناسیۆنالیزم؛ شەڕەکە یەکی خستوون و ڕژێمەکەش توانیویەتی ڕزگاری بێت و بمێنێتەوە».

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:44

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال دەکات

THURSDAY, 09 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کادیر و ھونەرکار و کارمەندان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

 

پەیامی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق

THURSDAY, 09 APRIL 2026 20:04:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق لە چنگی دیکتاتۆرییەت، جەخت لە پاراستنی بنەماکانی "ھاوبەشی، ھاوسەنگی و سازان" دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پابەندبوون بە دەستوور و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، سەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات دەستەبەر دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact