Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 10 APR 2026 18:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

خورماڵ و سەیدسادق، بە نەمامچاندن یادی ١٢٣ ساڵەی بارزانی نەمر دەکەنەوە
| KDP.info


​شارەزوور-KDP.info-​ بە بۆنەی ١٢٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی نەمر، لە سنووری قەزاکانی خورماڵ و سەیدسادق ھەڵمەتێکی بەرفراوانی نەمامچاندن ئەنجام درا.

​نەسرین عەبدولقادر، کارگێڕی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەسەر ئاستی لیژنە ناوچەکانی خورماڵ، سەیدسادق و سوورێن، بە ئامادەبوونی کادیران و جەماوەری پارتی، ھەڵمەتێکی فراوانی سەوزکردنی ناوچەکە بەڕێوەچوو."

​ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێبازی بارزانی ھەمیشە جەخت لەسەر ژینگەدۆستی و فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی دەکاتەوە، ھاوکات وتیشی: "ساڵانە لە سنووری لقی ١٢ و لە یادی لەدایکبوونی بارزانی نەمردا، ئەم ھەڵمەتە ئەنجام دەدەین، مەبەستمان لێی خزمەتکردنە بە ژینگەی نیشتمان و زیادکردنی ڕووبەری سەوزاییە."

​سەبارەت بە پەیامی ئەم چالاکییە لە ئێستادا، نەسرین عەبدولقادر وتی: "لە کاتێکدا ناوچەکە لەناو ئاگر و وێرانکاریی جەنگدایە، ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم ھەڵمەتەوە بە جیھان بڵێین کە گەلی کورد و ڕێبازی بارزانی لایەنگری ئاشتی و پاراستنی ژینگەن."

​لە کۆتاییدا ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆسەی چاندنی نەمامەکان بە ھەماھەنگی لەگەڵ شارەوانییەکانی ناوچەکە و بە شێوازێکی ئەندازەیی لە شەقام و بەرزاییەکاندا جێبەجێ کراوە، تا دیمەنێکی جوان و شارستانی بە ناوچەکە ببەخشن.

 

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 16:04:21

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەی كۆریێرێ دێلا سیراى ئیتاڵى: ئەمە شەڕی ئێمە نییە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:38

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق (کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا لە ڤاتیکان پێشوازی لێ بکرێت) ڕایگەیاند: «سیستەمی ئێرانی ئاوێتەیەکی ناوازەیە لە ئایین و ناسیۆنالیزم؛ شەڕەکە یەکی خستوون و ڕژێمەکەش توانیویەتی ڕزگاری بێت و بمێنێتەوە».

راگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:44

ھەولێر-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێوی بەردەوامن.

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال دەکات

THURSDAY, 09 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کادیر و ھونەرکار و کارمەندان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

 

پەیامی فراکسیۆنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق

THURSDAY, 09 APRIL 2026 20:04:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگاربوونی عێراق لە چنگی دیکتاتۆرییەت، جەخت لە پاراستنی بنەماکانی "ھاوبەشی، ھاوسەنگی و سازان" دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پابەندبوون بە دەستوور و دوورکەوتنەوە لە ململانێکان، سەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات دەستەبەر دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact