Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 SEP 2026 18:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مستەفا بارزانی مەشخەڵە دانەمرکاوەکەی ئیرادەی کورد
| KDP.info


سەگڤان هالۆ

​ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆز و دەگمەنە لە مێژووی ئێمەدا، ڕۆژی لەدایکبوونی سیمبوڵی نەتەوەیی و ڕووحیی گەلی کورد، بارزانیی نەمر ئەو ناوەی هەر کاتێک دەبیسترێت، لێدانی دڵ خێراتر و خوێن لە دەمارەکاندا گەرمتر دەبێت، ناوێک کە شکۆ و سەربەرزیی هەر تاکێکی کورد و هەر بستێکی ئەم نیشتمانەی پێوە گرێدراوە.

​مستەفا بارزانی، مێژووی کوردستانی بە خوێن و ئیرادەیەکی پۆڵایین لەسەر لاپەڕە سەختەکانی زەمەن تۆمار کرد. ئەو لە خاکێکدا چاوی بە دنیا هەڵهێنا کە ئازادی تێیدا مەیلی تاهەتایی بوو، لە مەکۆی شۆڕش و بەرخودانەوە، هەر لە کۆرپەییەوە گوێی لە زایەڵەی تۆپ و تفەنگ بوو، لە لاویشیدا تاڵاوی ئاوارەیی و دەربەدەریی چێشت، بەڵام هیچ کام لەم نەهامەتییانە نەیانتوانی کۆڵ بە ئیرادەی بدات. بەپێچەوانەوە، ئەو هەموو تەمەنی خۆی کردە قوربانییەک بۆ سەرفرازیی نەتەوەکەی، هەر بۆیە مێژوو بە نەمری دەیهێڵێتەوە.

​ئەوەی بارزانیی نەمر لە سەرکردەکانی تری جیهان جیا دەکاتەوە، تەنها قارەمانێتیی مەیدانی نەبوو، بەڵکو ئەوە بوو کە هەرگیز بۆ خۆی نەژیا. ئەو هەر هەناسە و هەنگاو و بڕیارێکی، تەنها و تەنها لە پێناو ڕزگاریی گەلەکەیدا بوو. خۆی بە ئامرازێک دەزانی بۆ گەیاندنی کورد بە کەناری ئارامی، نەک مەبەستێک بۆ ناوبانگی خۆی.

​چیا سەرکەشەکان و دەشتە فراوانەکانی کوردستان، گەواهی ئەوە دەدەن کە نە تەمەنی ئاوارەیی پشتی چەماندەوە و نە تاریکیی زیندان ترسی خستە دڵییەوە. هەر جارێک کە ڕۆژگار بەربەستی بۆ دروست دەکرد، ئەو بە هێزێکی زیاترەوە هەڵدەستایەوە و دەرگایەکی نوێی ئومێدی بۆ گەلەکەی دەکردەوە، چونکە بڕوایەکی نەگۆڕی بە ڕەوایی دۆزی نەتەوەکەی هەبوو.

​بارزانی تەنها ڕێبەرێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو دیپلۆماتکار و سیاسەتمەدارێکی دووربین بوو کە جیهانی ناچار کرد دان بە بوونی کورددا بنێن. بەڵام لە سەروو هەموو ئەمانەشەوە، ئەو باوکێکی دڵسۆز بوو، ئازاری نیشتمانی بە ئازاری خۆی دەزانی و خەندەی سەر لێوی منداڵێکی کوردی بە گەورەترین دەستکەوتی ژیانی دادەنا.

​ئەی ڕێبەری مەزن، لە یادی لەدایکبوونتدا بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە ڕێبازە پیرۆزەکەت لە ناو قووڵایی دڵماندا وەک مەشخەڵێکی دانەمرکاو دەمێنێتەوە. ئێمە لەسەر ئەو ڕێگەیە بەردەوام دەبین کە تۆ تەمەنت بۆ بەخشی، تا ئەو ڕۆژەی ئامانجە باڵاکانت بەدی دێن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ریشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق دەکات

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 17:09:10

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ڕیشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق کرد.

منداڵی شه‌هیدان بێبه‌رامبه‌ر له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 16:09:36

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی دهۆك ده‌ڵێ "ئه‌مساڵیش كچ و كوڕی شه‌هیدان تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بچنه‌ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان كرێی خوێندنیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت."

 
گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی نوێ له‌ زاخۆ دەکرێنەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 15:09:07

زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی نوێی زاخۆ کۆبووینەوە، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه‌شمان دا."

 
نەوەکانی ئەیلوول بۆ KDP.info: بەردەوام دەبین لە نۆژەنکردنەوەی پێگە و بارەگاکانی شۆڕشی ئەیلوول

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 13:09:24

باڵەکایەتی-KDP.info- ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول لە باڵەکایەتیی سنووری قەزای چۆمان، بەردەوامە لە کارکردن بە ئامانجی ناساندن، پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری بنکە و بارەگاکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە دەڤەرەکە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسی ڕێکخراوەکە زانیاری زیاتر لەسەر کار و پلانەکانی داهاتوویان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخاتە ڕوو.

 
سەرۆکی زانکۆ بۆ KDP.info: بەشە ناوخۆییەک بۆ ١٨٠٠ قوتابی تەواو بووە و بەم زوانە دەکرێتەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 12:09:21

هەولێر-KDP.info- دروستکردنی بەشە ناوخۆییەکی نوێی کوڕان لە شاری هەولێر بۆ زانکۆی سەڵاحەدین گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کە لە توانایدایە ١٨٠٠ قوتابی لەخۆ بگرێت. بە ڕاکێشانی هێڵی کارەبا و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، ناوەندەکە بە تەواوەتی بەڕووی قوتابیاندا دەکرێتەوە و گرفتەکانی کەمیی شوێن لە بەشە ناوخۆییەکان چارەسەر دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact