Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 17:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کەسنەزان..لە ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر ھەڵمەتێکی دارچاندن بەڕێوەچوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  له‌ساڵڕۆژی لەدایکبوونی باوکی ڕوحی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ڕابەری مەزنی کوردستان " بارزانی نه‌مر " هەڵمەتێکی فراوانی دارچاندن لە بەرزاییەکانی کەسنەزان بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ شه‌ممه‌ 2026.3.14، لەساڵڕۆژی لەدایک بوونی باوکی ڕوحی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ڕابەری مەزنی کوردستان " بارزانی نەمر " و بۆ زیندووبوونەوە و نوێبوونەوەی ژینگەی کوردستان و لە پێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر  و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر و سائب هاڕوون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان و دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و شاڵاو کاوانی، بەرێوەبەری دارەستان و پاوانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حیزبی و حکوومی، لەڕێورەسمێکدا هەڵمەتێکی فراوانی دار چاندنی لەبەرزاییەکانی کەسنەزان لایەن بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر بەرێوەچوو.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەکە، تیشکی خستەسەر ئەوەی وەك نەریتێكی ساڵانە لەم بۆنە پیرۆزەدا، لە سنووری پارێزگای هەولێر بە سەدان نەمام چێنراوە و بە درێژایی ئەو چەند ساڵەی دوایش رووبەرێكی فراوان لە ژینگەی شارەکە و دەورووبەری بە دار و درەخت سەوز كراوە و كاریگەریی زۆری هەبووە لە سەر ژینگە و كەشوهەوا.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact