Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 17:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بارزانی نەمر، ئەو سیمبولە جیهانییەی دۆزی کوردی کردە ناسنامەیەکی حاشاهەڵنەگر
| KDP.info


دکتۆر خەسرۆ ئاژگەیی

مرۆڤە بەرز و ڕابەرە مەزنە نەتەوەییەکان هەموو کاتێك بە تۆماری ژیان و خەباتیان و بە دیرۆکی هەڵوێست و تێکۆشانیان دەبنە چیرۆك و داستانی هەردەم زیندووی مێژووی گەلەکەیان. ئەوان دەبنە ئەو کەسایەتی و سەرکردە ناودارانەی کە پاشناوی نەمری هەڵدەگرن.

بە گەواهی دۆست و دوژمنانیش، مستەفا بارزانی لەو هاوکێشەیەی سەرەوەدایە. چونکە ئەو مرۆڤە مەزنە، توانیویەتی لە ئەنجامی خەبات بۆ پاراستن و سەرفیرازی گەلەکەی، ببێتە سومبولێکی درەوشاوەی ئازادیخوازی لە مێژووی نەتەوەکەی و بگرە لە جیهانیشدا. ئەو ڕابەرێکی نەتەوەیی بوو کە مێژووی گەلی کورد و کوردستان بە بێ ناو و خەباتی ئەو هیچ مانایەكیان نامێنێت. پڕۆفیسۆری ڕوسی مێدڤیدکا دەڵێت: "بارزانی زادەی سەدەیە، سەدەی بیستەم، چونکە لەگەڵ دەسپێکی ئەو سەدەیەدا لەدایکبووە. ئەو مرۆڤێکی بێ وێنە وکەسایەتییەکە هەموو ژیانی پێشكەشی سەدە کرد.“  بارزانی نەمر یەکێكە لە ڕێبەرە ناودار و قارەمانەکانی کورد وکوردستان . خەباتێک کە بارزانی بە درێژایی زیاتر لە نیو سەدەدا لە پێناو ئازادی و سەربەستی ئەنجامیدا ڕۆڵێکی وەرچەرخێنەری لە مێژوودا تۆمارکرد.

هەڵۆی بەرزەفڕی شاخەکان، بارزانی نەمر، چەندین زەمەن دەگۆڕێت و بەرەو پێش دەڕوات. رێبازی ئەو سەرکردەیە لە وێستگە و قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی کورد و ئاکام و ئاراستەکانی ئەو مێژووەدا، ڕەنگدانەوەی خۆی ھەیە بەسەر واقیع و قۆناغە تازەکانی ئەوڕۆیدا، ئەمەش گرینگی شێواز و ڕەوتی تێکۆشانی بارزانی نەمرە وەك ڕابەڕێکی مێژوویی. ئێستا دەبینین لە دوای تێپەڕوبوونی نزیکەی سەدەیەك، ناو و فیکر و ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی بارزانی نەمر، لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی کورددا ھەروا زیندووە و بۆتە رێنیشاندەرێك بۆ داکۆکیکردن لە ناسنامەی نەتەوایەتی و چارەسەرکردنی کێشەی ڕەوای ئەو گەلە. ڕۆڵ و کاریگەری بیر و خەباتی بارزانی نەمر لە کوردستان و لەنێو هاوکێشەکان و لەسەر شانۆی سیاسی ناوچەکە و جیهاندا حاشای لێ ناکرێ کە چۆن هەوڵی ناساندن و پاراستنی دۆز و مافە ڕەواکانی گەلەکەی داوە و بەرانبەر بە هەموو فشار و پەلامار و ململانێیەکانی زلهێزان و ووڵاتانی دژ بە کورد ڕاوەستاوە.

ئەم ڕابەرە مەزنە دوای خۆی نەك تەنها ئەزمونێکی پاك و بەهێزی سەرکردایەتی کردن و کلتوورێکی تەندروستی بۆ خزمەتکردنی گەل و خاکی کوردستان بەجێهێشتووە، بەڵکو بارزانی نەمر توانیویەتی ببێتە ئاوێنەی بوون و مانەوەی گەل و نیشتیمانەکەی و ئەو سمبولە مەزنەی کە مێژوو بە شوناس و ڕۆشەنکەرەوەی ئاسۆی سەرفیرازی نەتەوەیەك گوزارشتی لێبکات.

هەروەك نووسەری هۆڵەندی بەناوبانگ دکتۆر ماڕتن ڤان بڕاونسن دەڵێ: (نەوەکانی داهاتووش دەبێت بارزانی بکەن بە ئاوێنەیەك بۆ دروستکردنی دواڕۆژ)، بارزانی، کاروانی سەرکەوتنی نەتەوەیەکی خستە ڕێ و ئاسۆی چارەنووسی نیشاندا. بۆیەشە کەسایەتی بارزانی نەمردووە و ناشمرێ. بارزانی نە کۆچی بووە مەرگ و نە لەدایکبوونیشی بۆ تەمەنێکی دیاریکراوبوو. بارزانی هەبوونێکی ئەبەدی و مێژوویەکی بێ کۆتاییە. تا وادەی بە جەستە کۆچکردنی سەرکردە و ڕێبەرێك بوو، بەڵام ئێستا ڕێبازێکە و ڕێگەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستانی ڕۆشەن کردۆتەوە..

ئەی سەرکردەو و ڕابەر، لە زیندوو ڕاگرتنی ڕێبازی تۆدایە نەتەوەیەك ناکەوێت و زەمانەتی پێشکەوتنی وەردەگرێت. لێرەشەوە لەگەڵ هەژار دەیڵێینەوە:

 

بارزانی هەر هەی وەكو بووی

هەر دەشمێنی و نەمردووی

 




دوایین هەواڵەکان

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی، لە ٣٩مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێکی تری لە دژی گەلی کورد ئەنجام دا کە بریتی بوو لە کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact