Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 18:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یادی ڕاپەڕینی شکۆداری سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پیرۆز بێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینی شکۆداری دەڤەرەکانی (سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر)، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پاراستنی قەوارەی هەرێم و وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان دەکاتەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر:

٣٥ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی شکۆداری (سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر) تێپەڕ دەبێت.

کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان..

خەڵکی نیشتمانپەروەری ئەم ناوچانە..

بەبۆنەی یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینی مەزنی شار و شارۆچکەکانی (سۆران، پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، چۆمان، مێرگەسۆر و دەوروبەریان)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی تێکۆشەر و دڵسۆز دەکەین. لەم یادە پڕ لە سەروەرییەدا، بە ڕێز و شکۆوە ڕۆڵی مێژوویی و سەرکردایەتیی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بەرز دەنرخێنین؛ کە وەک ئەندازیاری ڕاپەڕین و داڕێژەری نەخشەی ئازادی، بە پلان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی جەنابیان، ئیرادەی گەل و پێشمەرگەی یەکخست و لە ١٠ی ئاداری ١٩٩١دا، داستانی سەرکەوتنی گەورەی لەم ناوچە ستراتیژییانەدا خوڵقاند.

ئەو ڕاپەڕینە شکۆدارە، وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو کە تێیدا ئیرادەی پۆڵایینی جەماوەری قارەمان بەسەر زەبروزەنگی داگیرکەراندا سەرکەوت. ئەمڕۆ کە یادی ئەو ڕۆژە مەزنە دەکەینەوە، وەک مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر دووپاتی دەکەینەوە کە وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان و خزمەتکردنی ئەم ناوچە تێکۆشەرانە، هەوێنی کار و خەباتمان دەبێت بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

دووبارە یادی ١٠ی ئادار لە جەماوەری خۆڕاگری پیرمام، تەقتەق، باسرمە، ڕواندز، سۆران، چۆمان و مێرگەسۆر پیرۆز بێت.

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریخوازی کوردستان.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان

مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر

١٠ی ئاداری ٢٠٢٦




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact