Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 16:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە شەقڵاوە زەوی بەسەر فەرمانبەران، پێشمەرگە و ئاسایشدا دابەش کرا
| KDP.info


هەولێر- KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند؛ بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی شەقڵاوە، زەوی بەسەر فەرمانبەران، پێشمەرگە و ئاسایش لەو دەڤەرەدا دابەش کرا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاژەی شارستانی، پێشمەرگە، ئاسایش و هێزە ئەمنییەکاندا بەردەوامە. 

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.3.9، هاوکات لەگەڵ یادی ئازادکردنی شاری شەقڵاوە، بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و  پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سەرۆکی شارەوانیی شەقڵاوە، تیروپشک بۆ (٢ هەزار و ٥٨٥) پارچە زەوی دیکە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شەقڵاوە بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی، پێشمەرگە و ئاسایش کرا.

​"لە ڕێوڕەسمەکەدا، هەریەک لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر ئاماژەیان بەوە دا، کە ئەمڕۆ لە یادی ٣٥ ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و شەقڵاوە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی شەقڵاوە ڕادەگەیەنین" و پیرۆزباییان لە فەرمانبەرانی سوودمەندبوو کرد.

​ تا ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر (سەرۆکایەتییەکانی شارەوانی لە دەوروبەری هەولێر) زیاتر لە (٣٢ هەزار) پارچە زەوی دابەش کراوە، لە سنووری شارەوانییەکانی بنەسڵاوە، بەحرکە، دارەتوو، دارەشەکران، ڕزگاری، سێبیران، شە مامک، قوشتەپە، کەسنەزان، کەورگۆسک، مەخموور، دیبەگە-قەراج و کانی قڕژاڵە، پڕۆسەکەش بەردەوامە.

​پارێزگاری هەولێر سوپاسی وەزیری شارەوانیی کرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر، سەرجەم تیمەکان، قایمقام، بەڕێوەبەرانی ناحیە و سەرۆک شارەوانییەکان کرد، کە زۆر بە باشی کاریان لەو پرۆسەیەدا کردووە.

​جێی باسە، ڕۆژی ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٤، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستاندا دا؛ یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی ٢٠٠ مەتر زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا تاوەکو ئێستا پرۆسەکە بەردەوامە.




دوایین هەواڵەکان

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی، لە ٣٩مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێکی تری لە دژی گەلی کورد ئەنجام دا کە بریتی بوو لە کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact