Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 17:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فەریق جەمال ئیمینکی: ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سوپاسالاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چاکسازی و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە بەڵێنی خۆی جێبەجێکرد، ئێستا لە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگە ھەیە و لەژێر کۆنترۆڵی  وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە."

فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو بەڵێنەی بۆ یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دابووی، ١٠٠%جێبەجێی کردووە، ١١ فیرقە لە چوارچێوەی دوو  دەڤەر دروست کراون، ئەوانیش دەڤەری یەک و دەڤەری دوو، ئێستا ھیچ ھێزێک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نەماوە و لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدان، ئەوەش بەھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان بوو، بۆیە ئەو خاڵانەی بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دانرابوو سەرجەمیان جێبەجێ کراون."

فەریق جەمال ئیمینکی گوتیشی "ئێستا ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگەی ڕێکخراوی بە یەک سیستەم و یەک نیزام هەیە و وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی دەکات، ئەوەش ئەو چاکسازییانەن ھاوپەیمانان داوایان کردبوو، ئێستا لیواکان سەر بە فیرقەکانن، ئەو فیرقانەش سەر بە ھەردوو دەڤەری یەک و دوون."
دەشڵێت "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگی ناوە، ڕێکخستنی باش کراوە و ھاوپەیمانانیش ھاوکار بوونە، ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستان دەکات."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.

عه‌بدولڕحمان سدیق: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردار كاری بۆ ژینگه‌ كردووه‌

THURSDAY, 16 APRIL 2026 15:04:31

هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت "له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كردار كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كانی ساڵ ببنه‌ ڕۆژی ژینگه‌." 

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوایین هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و لێکەوتەکانی دوای هەڵبژاردنەکان خستەروو.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی، لە ٣٩مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێکی تری لە دژی گەلی کورد ئەنجام دا کە بریتی بوو لە کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact