Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 MAR 2026 12:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP: بۆ مانگی ڕەمەزان ژینگەیەکی ئارام و پارێزراومان دابین کردووە
| KDP.info


 هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تەواوی هاووڵاتیان و میوانانی پایتەخت دڵنیا دەکەینەوە، پلانێکی تۆکمە و هەمەلایەن بۆ پاراستنی سەروماڵ و دابینکردنی کەشێکی ئارام لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا داڕێژراوە.

(عەمید کامل بەرزنجی)، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، تیمەکانمان لە هەموو بەشەکان، بە شێوەیەکی چڕتر و لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە ئەرکداین و هێزەکانمان بە شێوەیەکی مەیدانی بڵاوەیان پێ کراوە.

بەرزنجی هەروەها دەشڵێت، هێزەکانی پۆلیس، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ،  لە ناو شار و قەزا و ناحیەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.

پەیوەست بە ​پاراستنی شوێنە گشتییەکان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژە دەدات، تیمی تایبەت لە نزیک مزگەوتەکان، بازاڕەکان، سەنتەرەکانی کڕین و پارکەکان جێگیر کراون.

سەبارەت بە ئەرک و کاری تیمە گەڕۆکەکانیان، کامل بەرزنجی ڕوونی دەکاتەوە، ​بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، مەفرەزە گەڕۆکەکانمان لەناو کۆڵان و گەڕەکەکاندا بە شەو و ڕۆژ لە ئەرکدا دەبن بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ سەرقاڵی کاتەکانیان بن.

دەشڵێ، ​داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز دەکەین وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی هێزەکانمان بن، لە کاتی بینینی هەر کارێکی گوماناوی یان نایاسایی، ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەن.

"ئامانجی ئێمە تەنیا جێبەجێکردنی یاسا نییە، بەڵکو دابینکردنی ژینگەیەکی پڕ لە ئارامییە بۆ ئەوەی هەمووان بە شکۆوە ئەم مانگە پیرۆزە بەڕێ بکەن." بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وا دەڵێ.

 

ئومێد بابان




دوایین هەواڵەکان

ماڵپەڕی KDP.info زانیاریی دڵخۆشکەر دەربارەی پڕۆژەی شەقامی ٤٠ مەتری سۆران دەخاتە ڕوو

SUNDAY, 15 MARCH 2026 11:03:24

سۆران-KDP.info- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خۆی بۆ ڕاگەیاندنی یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگەوبان ئامادە دەکات. ئەندازیار سامان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی زانیاریی دڵخۆشکەر دەربارەی پڕۆژەی شەقامی ٤٠ مەتری سۆران دەخاتە ڕوو.

 
کابینەی نۆیەم بە کردار سەلماندی كە خزمەتکردنی مرۆڤ و ژیانی شایستە ئەولەویەتی کاری حکوومەتە

SUNDAY, 15 MARCH 2026 11:03:59

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە چین و توێژە جیاوازەکان، کەرتی چاودێری کۆمەڵایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆوە دەبینێت. یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وردەکاری ئەو دەستکەوتانە دەخاتە ڕوو.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) دەکات

SUNDAY, 15 MARCH 2026 10:03:09

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
شارەزوور و ھەورامان، بە نەمامچاندن یادی ١٢٣ ساڵەی بارزانی نەمر دەکەنەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 23:03:00

​شارەزوور-KDP.info-​ بە بۆنەی ١٢٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی نەمر، لە سنووری قەزاکانی خورماڵ و سەیدسادق ھەڵمەتێکی بەرفراوانی نەمامچاندن ئەنجام درا.

 

لقی ٦ی ئەورووپای پارتی یادی بارزانیی نەمری بەرز ڕاگرت

SATURDAY, 14 MARCH 2026 22:03:00

ئەورووپا-KDP.info-​ لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی، یادی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی، بارزانیی نەمری کردەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو کارێزمایە لە یەکخستنی گەلی کورد و خەبات لە پێناو مافە ڕەواکاندا.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact