Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 JUN 2026 13:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لقی ٦ی ئەورووپا یادی ٤٧ ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر بەرز ڕادەگرێت
| KDP.info


ئەورووپا-KDP.info- لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی ٤٧ەمین ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر مەڕاسیمێکی سازکرد.

ئێوارەی دوێنێ ڕێککەوتی ١ی ٣ی ٢٠٢٦، کۆڕێکی ماتەمینی بەسەرپەرشتی سەرھەد غەفووری بەرپرسی لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یادی ٤٧ەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی نەمر بەڕێوەچوو.

لە مەڕاسیمەکەدا کە چەندین کەسایەتی سیاسی لە ھەر چوار پارچەی کوردستان و بەرپرسی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ئەورووپا و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان و کوردستانیانی ئەڵمانیا لە شاری ڕاتینگن ی ئەم وڵاتە سازکرا.

لە مەڕاسیمەکەدا بە سروودی ئەی ڕەقیب و دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد و سەرجەم شەھیدانی کوردستان دەستی پێکرد و سەرھەد غەفووری بەرپرسی لقی ٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد کە تیایدا وێڕای بەخێرھاتنی سەرجەم ئامادەبووان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵەی کەلتووری و جەماوەری و کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و یەکێتی ئافرەتان و پیاو ماقوڵانی ھەر چوار پارچەی کوردستانی کرد و  تیشکی خستەسەر خەبات و قوربانیدانی بارزانی نەمر لەسەرجەم قۆناغەکانی شۆڕش.

بەرپرسی لقی ٦ گوتی: ئەمڕۆ یادی ٤٧ ساڵەی کۆچی دوایی مرۆڤێکی مەزن و جەنەڕاڵێکی ماندوونەناس و شۆڕشگێڕ و ڕابەرێکی بێھاوتا دەکەینەوە. ڕابەرێک ڕەوایی و سەرکردایەتیکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ھاوچەرخی نەتەوەی کوردی لە مێژووی گەلەکەی و ڕەوایەتی مافەکانی لە خەباتی پێشمەرگایەتی بێ پسانەوە وەرگرتووە. ئێمە کە یادی کۆچی دوایی ئەم ڕابەرە مەزنە دەکەینەوە پابەندبوونی خۆمان بە ڕێبازەکەی دووپات دەکەینەوە و بڕوای تەواومان بەوە ھەیە کە ڕێنیشاندەر و پێشەوامانە لە خەباتی ڕەوای نەتەوەکەماندا و پابەندبوونی خۆمان بە بنەما نەگۆڕەکانییەوە دووپات دەکەینەوە کە بریتین لە بڕوابوونی بێ چەندووچوون بە مافی ڕەوای نەتەوەیی کورد و دامەزراندنی قەوارەی سیاسی سەربەخۆیی و دابینکردنی ئازادی سیاسی و سەرفرازی نیشتیمانی و دیموکراتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی. بنەماکانی دیکەی ڕێبازی بارزانی نەمر بریتین لە: چەسپاندن و پاراستنی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی لە کوردستان.

لە کۆتاییدا بەرپرسی لقی ٦ی ئەورووپا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە کوردستان پتر لە جاران پێویستی بەیەکگرتن و یەک ھەڵوێستی ھەیە و لە یەک نزیکبوونەوە و دانوستاندن بەردی بناغەی لە یەک تێگەیشتن و بەھێزی کوردستانە نموونەش بۆ ئەمە بانگھێشتکردنی مەزڵوم عەبدیە لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆنگرەی ئاسایشی میونشن بێگومان لەژێر ڕۆشنایی و رێنمایی سەرۆکی و مەرجەعی ھێژامان مەسعود بارزانی بۆ یەکخستن و بەھێزکردنی کورد و کوردستان بێگومان ئەمجۆرە ڕووداوە سیاسییانە بەرھەمی قوربانیدان و ڕێنیشاندانی بارزانی نەمرن کە لە پێشوو و ئێستادا پەیڕەو دەکرێن.

ئاری حاجی




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 13:06:55

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 
شاندێکی باڵای حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:15

هەولێر-KDP.info- لە بازگەی شێراوە، پێشوازی لە قەداسەتی پەتریاک "مار پۆڵس سێیەم نۆنا"، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرا و لە دیدارێکدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت هەمیشە وەک چەترێکی ئارامی پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان دەمێننەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کۆبووەوە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:23

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن بەڕێز عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:24

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ كرد كە بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق كە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: فیدراسیۆنەکەمان دەنگی یەکگرتووی ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستانە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:52

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنەکەدا دەڵێت، توانیویانە لە کاتێکی کورتدا تۆڕێکی بێسنوور لە نێوان ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا دروست بكەن، شیرین زەکی جندی جەختیش دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی دەنگی ژنی کورد و پاراستنی زمان و کلتووری نەتەوەییە لە نێو نەوەی نوێدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact