Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 SEP 2026 18:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی بۆ KDP باسی نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان و سەرهەڵدانەوەی داعش دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی، لەبارەی نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان و سەرهەڵدانەوەی مەترسییەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ڕایگەیاند: "بەپێی زانیارییە وردەکان، چەکدارانی داعش دەستیان بە جووڵە کردووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش سوود لە ئاڵۆزیی پرۆسەی سیاسیی ناوخۆی عێراق و پێشهاتە ئەمنییەکانی سووریا وەردەگرن."

عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە دوای ڕووداوەکانی مانگی ڕابردووی سووریا، بەپێی زانیارییە وردەکان، چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی نەینەوا و ئەنبار دەستیان بە جووڵە کردووەتەوە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جووڵانە نیشانەی زیندووبوونەوەی مەترسییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیە لەناو خاکی عێراقدا.

سەبارەت بە کاریگەریی ئەم پێشهاتانە لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، عەزیز وەیسی گوتی، "هەرچەندە لە ئێستادا داعش وەک مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هەرێمی کوردستان نابینرێت، بەڵام تیرۆریستان بەردەوام لە گەڕانن بەدوای دەرفەتدا بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە، گوتیشی، "ئاسایشی هەرێم و عێراق یەک پاکێجی دانەبڕاون و  پێکەوە گرێدراون، هەر تێکچوونێکی دۆخەکە لە ناوچەکانی دیکە، کاریگەری لەسەر ئارامیی گشتیمان دەبێت."

بەپێی گوتەکانی فەرماندەی زێرەڤانی، داعش سوود لە دوو فاکتەری سەرەکی وەردەگرێت، ئاڵۆزیی پرۆسەی سیاسی لە ناوخۆی عێراق و پێشهاتە ئەمنییەکانی سووریا کە ورە و دەرفەتی بۆ ڕێکخستنەوە بە چەکدارەکانی بەخشیوە.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، عەزیز وەیسی باسی لە مەترسیی دزەکردنی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کرد و گوتی، "ئەو چەکدارانەی لە زیندانەکان بەڕەڵا کراون، مەترسییەکی جدیین. وەک جەنابی سەرۆک بارزانی ئاماژەی پێداوە، پێویستە ئەم چەکدارانە لەژێر چاودێری و لەناو زیندانەکاندا بن، چونکە ئازادبوونیان هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە. ئێمە وەک هێزە ئەمنییەکان پێویستە لە هەموو ڕوویەکەوە وریای ڕەوشەکە بین."

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 15:09:10

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2026/9/14، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆز ستیڤن فه‌یگن، كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، پیرۆزبایی‌ لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوێیەکەیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئامادەییی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانى و سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات کردەوە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 14:09:45

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 13:09:02

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 9/14، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

 
لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 13:09:07

کەرکووک-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و وەک پێزانینێک بۆ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە دێرینەکان، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک کرا.

 
بەڕێوەبەر بۆ KDP.info: هاوکاریی هاووڵاتییان بنەمای ئارامییە و بە تەکنەلۆژیای زانستی بەرەنگاری تاوان دەبینەوە

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 12:09:26

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگریکردن لە تاوان و ئاشکراکردنی تۆمەتباران پشت بە تەکنەلۆژیای نوێ و بەڵگەی زانستی دەبەستن، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە هاوکاریی هاووڵاتییان و هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان کۆڵەکەی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی سەروەریی یاسان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact