Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 15 MAR 2026 11:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە هەمیشە قەڵای بەرگری بووە لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، بەبۆنەی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزراندنیان، بەڕێز مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتەیەکدا پیرۆزباییەکی گەرمی ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکە کرد و ڕایگەیاند: "یەکێتیی قوتابیان و لاوان ڕۆڵێکی کاریگەری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا هەبووە و هەمیشە مەڵبەندێکی ڕەسەن بووە بۆ پێگەیاندنی زۆرێک لە سەرکردەکانی پارتی و بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان."

بەڕێز مەسروور بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم کاروانە کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە هەمیشە سەلماندوویانە کە کەرەستەی گەورە و بەهێزی پارتین. هیوایشی خواست کە لەم سەردەمەدا ڕێکخراوەکە ڕۆڵی کاریگەری هەبێت لە:

پێگەیاندنی گەنجان و ئامادەکردنیان بۆ داهاتوو و پەرەپێدانی هوشیاریی نەتەوەیی و چاندنی هزری نیشتمانپەروەری و خزمەتکردنی چینی قوتابیان و لاوان بەپێی پێداویستییەکانی سەردەم.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی بە پلانێکی نوێ و یەکگرتووەوە یادی دامەزراندنی دەکاتەوە، وەک جەختکردنەوەیەک لەسەر پشتیوانیی بەردەوامی سەرکردایەتیی پارتی بۆ تواناکانی گەنجان.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) دەکات

SUNDAY, 15 MARCH 2026 10:03:09

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمەد عوسمان حەمەدەمین) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
شارەزوور و ھەورامان، بە نەمامچاندن یادی ١٢٣ ساڵەی بارزانی نەمر دەکەنەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 23:03:00

​شارەزوور-KDP.info-​ بە بۆنەی ١٢٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی نەمر، لە سنووری قەزاکانی خورماڵ و سەیدسادق ھەڵمەتێکی بەرفراوانی نەمامچاندن ئەنجام درا.

 

لقی ٦ی ئەورووپای پارتی یادی بارزانیی نەمری بەرز ڕاگرت

SATURDAY, 14 MARCH 2026 22:03:00

ئەورووپا-KDP.info-​ لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی، یادی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی، بارزانیی نەمری کردەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو کارێزمایە لە یەکخستنی گەلی کورد و خەبات لە پێناو مافە ڕەواکاندا.

 

سەرۆکی حکوومەت و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

SATURDAY, 14 MARCH 2026 21:03:00

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تۆم باڕاک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بە توندی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریکایان لە بەغدا شەرمەزار کرد.

دهۆک بە خەڵاتی کۆرپەکان یادی بارزانی و ڕاپەڕین دەکاتەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 21:03:41

دهۆک-KDP.info-​لە هەنگاوێکی مرۆیی و نەتەوەییدا کە تێیدا مێژوو و نەوەی نوێ یەکتریان گرتەوە، شاری دهۆک یادی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر و ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی بە کۆمەڵێک چالاکیی جیاواز بەرز ڕاگرت، کە تێیدا دەستپێشخەرییەکی تایبەت بۆ خەڵاتکردنی ئەو منداڵانە ئەنجامدرا کە لەم ڕۆژە مێژووییەدا لەدایکبوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact