Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 SEP 2026 17:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی ژاپۆن کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی ٦٦ ساڵەی لەدایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کرد، کە وەک ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، دکتۆر هێمن هەورامی پیرۆزبایی گەرمی سەرۆک بارزانی گەیاندە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان. هەروەها جەخت لەسەر خواستی هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی کرایەوە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا و سوپاسی ڕۆڵی ژاپۆن کرا لە پشتگیریکردنی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ریشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق دەکات

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 17:09:10

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ڕیشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق کرد.

منداڵی شه‌هیدان بێبه‌رامبه‌ر له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 16:09:36

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی دهۆك ده‌ڵێ "ئه‌مساڵیش كچ و كوڕی شه‌هیدان تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بچنه‌ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان كرێی خوێندنیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت."

 
گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی نوێ له‌ زاخۆ دەکرێنەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 15:09:07

زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی نوێی زاخۆ کۆبووینەوە، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه‌شمان دا."

 
نەوەکانی ئەیلوول بۆ KDP.info: بەردەوام دەبین لە نۆژەنکردنەوەی پێگە و بارەگاکانی شۆڕشی ئەیلوول

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 13:09:24

باڵەکایەتی-KDP.info- ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول لە باڵەکایەتیی سنووری قەزای چۆمان، بەردەوامە لە کارکردن بە ئامانجی ناساندن، پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری بنکە و بارەگاکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە دەڤەرەکە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسی ڕێکخراوەکە زانیاری زیاتر لەسەر کار و پلانەکانی داهاتوویان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخاتە ڕوو.

 
سەرۆکی زانکۆ بۆ KDP.info: بەشە ناوخۆییەک بۆ ١٨٠٠ قوتابی تەواو بووە و بەم زوانە دەکرێتەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 12:09:21

هەولێر-KDP.info- دروستکردنی بەشە ناوخۆییەکی نوێی کوڕان لە شاری هەولێر بۆ زانکۆی سەڵاحەدین گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کە لە توانایدایە ١٨٠٠ قوتابی لەخۆ بگرێت. بە ڕاکێشانی هێڵی کارەبا و تەرخانکردنی بودجەی پێویست، ناوەندەکە بە تەواوەتی بەڕووی قوتابیاندا دەکرێتەوە و گرفتەکانی کەمیی شوێن لە بەشە ناوخۆییەکان چارەسەر دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact