Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 19 MAY 2026 22:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونسكۆ كۆبووەوە
| KDP.info


دوبەی-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 2ی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ‏نوێی ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبیرى (UNESCO) کۆ بووەوە.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى یونێسکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.

بەڕێوه‌به‌رى گشتیى یونێسکۆ، باسی لە پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان کرد و ئاماژەی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر وەک شوێنەوارێکی مێژوویی و دێرینی جیهانی کرد.

سەرۆکی حکوومەت داوای کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، ئامادەیی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگیکردنێک لەمبارەیەوە دەربڕی.




دوایین هەواڵەکان

بەهرام عەریف یاسین بۆ KDP.info: پڕۆژەیەکی ستراتیژیی لە ئامێدی دەستپێدەکات

TUESDAY, 19 MAY 2026 21:05:06

ئامێدی-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی لە ئامێدی دەڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی بە جووتسایدکردنی ڕێگای سوارەتۆک دێرەلۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

 
ڕاگەیەندراوێك لە حیزبە کوردستانییەکانەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 20:05:08

ھەولێر-KDP.info- لە ٣٤ـەمین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، حزبە کوردستانییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان کرد کە بە ئەرکی نیشتمانی و یاسایی خۆیان هەڵبستن و هەوڵی جددی بدەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بە ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 18:05:20

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٥/١٩، لە ڕۆما، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یەكدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانى هەرێمی کوردستان و عێراقى لەگەڵ ئیتاڵیا، له‌ بواره‌ جیاكاندا تاوتوێ کرد.

 
پارتی و یەکگرتوو کۆبوونەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 18:05:28

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ رای گشتیی لەدوای کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو.

 
یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو

TUESDAY, 19 MAY 2026 15:05:46

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، کە وەک پلاتفۆرمێکی ستراتیژی نوێ بۆ تاوتوێکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی کار دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact