Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 12:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئانۆ جەوھەر بۆ KDP.info باسی وردەکاری بەشداریی شاندی ھەرێم لە لوتکەی جیھانی ئازادی ئاینی لەواشنتن دەکات
| KDP.info


ئەمریکا -KDP.info- وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: شاندێکی ھەرێمی کوردستان بەشداریمان لە لووتکەی جیھانیی ئازادیی ئایین و نانی بەیانیی نزای نیشتمان لە واشنتن کرد، لەو سەردانە کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دران.

ئانۆ جەوھەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "شاندی ھەرێمی کوردستان بە بەشداریی بەندە وەکو  وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و نوێنەری پێکھاتەی کریستیان لە ئەنجوومەنی وەزیران، چالاکییەکانی خۆی لە "لوتکەی جیھانی بۆ ئازادیی ئایین و بیروباوەڕ" و مەراسمی" نانی بەیانیی ڕۆژی نزای نیشتمانیی ئەمریکا" لە واشنتۆنی پایتەخت دەستپێکرد، لە یەکەم ڕۆژی سەردانمان بۆ ئەمریکا، شاندەکە زنجیرەیەک دیداری دووقۆڵیی ئەنجامدا، کە گرنگترینیان دیدار لەگەڵ باڵیۆز سام براونباک، ھاوسەرۆکی لووتکەی ئازادییە ئایینییەکان بوو، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا تیشکیان خستە سەر ئەو سەرکەوتنانەی ھەرێمی کوردستان لە چەسپاندنی بەھاکانی پێکەوەژیان و فرەیی بەدەستی ھێناون، لە دیدارەکاندا لەگەڵ کەسایەتییەکان لە ولاتانی جیاواز، ستایشێکی فراوان بۆ "ڕۆژی نزای نیشتمانیی کوردستان" کرا و ئامادەبووان ئارەزووی جددی خۆیان بۆ بەشداربوون لە خولی دووەمی ئەم بۆنەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەربڕی." 

ئانۆ جەوھەر عەبدۆکا گوتیشی "شاندی ھەرێم لەکاتی گفتوگۆکاندا جەختیان لەوە کردەوە، کە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی دیدگا و حیکمەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بووەتە کۆمەڵگەیەکی زامنکراو بۆ پاراستنی ھەمەجۆریی ئایینی و کولتووری لە ناوچەکە، ھاوکات بەشداربووان ستایشی ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد کە ھەرێمەکەیان کردووەتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی ئازادییە فیکرییەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام بۆ گەشەکردنی ھەموو پێکھاتەکان، بە جۆرێک ئێستا کوردستان خاڵێکی دەسپێکی کاریگەرە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ڕێزگرتن لە بیروباوەڕ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست." 

گوتیشی "ئامادەبووان لە چەندین دیدار بە بایەخی زۆرەوە لەگەڵ شاندی بەشداربوو باسیان لە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە چەسپاندنی ئاشتی، ڕاگرتنی خوێنڕشتن و کۆتاییھێنان بە ململانێ سەربازییەکان لە سووریا و ڕۆژئاڤای کوردستان و زۆربەی لە کەسایەتییەکان سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ ھەوڵە بێوچانەکانی سەرۆک بارزانی دەربڕی کە بووە ھۆی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان حکوومەتی سووریا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات و جەختیشیان کردەوە  ڕێچکەی ئاشتی و گفتوگۆ دوور لە توندوتیژی گەرەنتی ڕاستەقینەیە بۆ پاراستنی گەلان و ڕێگریکردن لە سەرھەڵدانەوەی داعش و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئەمەش خزمەت بە سەقامگیریی ناوچەکە و جیھان دەکات." 

شاندەکە پێکھاتبوو لە ئانۆ جەوھەر عەبدۆکا وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خاتوو تریڤا عەزیز، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، ئەمیر عوسمان مەولود بەڕێوەبەری پێکەوە ژیانی ئایینەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و ھەریەک لە  ئومێد جاف و شاخەوان خۆشناو وەک کەسایەتی لە ڕەوەندی کوردستانی لە ویلایەتی میشیگن ھاتبوون." 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 10:07:27

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی.

 
نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیاندە میری قەتەر

TUESDAY, 14 JULY 2026 09:07:02

ھەولێر-KDP.info- لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر. هاوکات وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info ڕایدەگەیەنێت کە میری قەتەر بەرزترین پێزانینی بۆ ئەم هاوسۆزییە مێژووییەی گەلی کوردستان هەبووە.

 
نەوزاد شێخ کامیل: خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرا

MONDAY, 13 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.

 
هێمن هەورامی لە لقی ٤: ڕێگرییەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕوون دەکاتەوە

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

سلێمانی-KDP.info- د. ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی، لە سەردانێکیدا بۆ لقی ٤ی سلێمانی، وێڕای تاووتوێکردنی پلانی نوێی ڕێکخستنەکان، پڕۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی دامەزراوە دەستوورییەکانی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی بۆ ھەڤاڵانی سلێمانی شیکردەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حوسێن بایەزید ھەرکی) دەکات

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حوسێن بایەزید ھەرکی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact