Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 13:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فەرماندەی دەڤەرەکانی (یەک و دوو) بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دروست دەکرێن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی یەکخستن و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ڕاسیاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوو فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بەناوی فەرماندەی دەڤەری یەک و دەڤەری دوو دروست دەكرێن. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی باڵا پێک هێنراوە و كار لەسەر دیاریكردنی دەسەڵاتە كارگێڕی و دارایی و یاساییەكانی ئەو دوو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەكات. 

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ـی 2ـی 2026، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەكی باڵا بۆ رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پێک هات، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا بۆ تاوتوێكردن و دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی کارگێری و دارایی و یاسایی فەرماندەی دەڤەرەکانی یەک و دوو  بەڕێوە چوو.

لە كۆبوونەوەكەدا، وێڕای گۆڕینەوەی بیروڕا، بڕیار دراوە ئەو لیژنەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکانی کۆتایی پێ بهێنێت و دەسەڵاتە کارگێری و دارایی و یاساییەکانی دەڤەرەکان پەسەند بکەن.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 
د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی ژاپۆن کرد

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 20:02:30

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی ٦٦ ساڵەی لەدایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کرد، کە وەک ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact