Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 14:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

براوەکانی جەنگ
| KDP.info


چنار سەعد عەبدوڵڵا

ئەزموونی گەلان و جەنگە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، سەلماندوویانە کە هەبوونی جەنگاوەری ئازا و سوپای بەهێز و پڕچەک بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمن و نەیارەکان، بە تەنیا بەس نییە، بەڵکوو چەند فاکتەرێکی گرنگی دیکە پێویستە، وەکو:

1- ئابووری: جەنگ پێویستی بە پاڵپشتیی دارایی و بودجەی زەبەلاح هەیە، بەتایبەتی بۆ دابینکردنی چەک و پێداویستییەکانی جەنگ. دەوڵەت یان کیانی سیاسیی بەهێز لەڕووی سەربازی، لاواز لەڕووی ئابووری، ئەگەری داڕمان و کەوتنی خێراترە.

2- هاوپەیمانی و پەیوەندیی ناودەوڵەتی: لە جەنگدا هەبوونی پشتیوانیی نێودەوڵەتی و هاوکاری، ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی (استخباراتی) و دروستکردنی تۆڕی بەرژەوەندیی لەگەڵ وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان زۆر گرنگە.

3- زانیاری ئیستخباراتی: کارامەیی لە بەدەستهێنانی زانیاریی سەبارەت بە جووڵەی دوژمن و پلانەکانیان، بەتەواوی یەکسانە بە هێزی سەربازی و ڕوکنێکی کاریگەرە لە یەکلاکردنەوەی شەڕەکان.

4- سەقامگیریی ناوخۆیی: گەلێکی یەکگرتوو، خاوەن ئابوورییەکی جێگیر، سەرکەوتن لە شەڕ مسۆگەر دەکات. بەپێچەوانەوە ناکۆکی و دابەشبوونی ناوخۆیی، هێزی سەربازیش پەرتەوازە و لاواز دەکات.

5- سەرکردایەتی و ستراتیژیەت: سەرکردایەتییەکی دانا و هۆشیار، پلانێکی درێژخایەن، بەکارهێنانی کەرستەکان بەشێوەی زیرەکانە، بردنەوە مسۆگەر دەکات.

6- ڕەوایەتی دۆز و پشتگیریی نێودەوڵەتی: خەبات و قوربانیدان لەپێناو پرسێک کە ڕەوایەتی لە بنەماکانی ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەیی و ڕەتکردنەوەی چەوسانەوە و سەرکوتکردن وەرگرتووە، هاوسەنگ لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسییەت پشتگیریی ناودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت. بەپێچەوانەوە، سەرکەوتنی هێزی سەربازی دڕندە و جەبەروت لە جەنگدا بەهەر بەهایەک بێت و پێشێلکاری و تاوانی مرۆیی ئەنجام دابێت، بەهای ئەوتۆی نییە و ڕەوایەتی نێودەوڵەتی لەدەست دەدات.

کەواتە بەگوێرەی ئەم فاکتەرانەی سەرەوە بێت، خاڵی بەهێزی گەلی کورد لە پێشهاتی ئەمدواییەی ڕۆژئاوا بریتی بوو لە:

-یەکگرتوویی و پشتیوانیی ناوخۆیی گەلی کورد لە یەکتری کە لەمێژوودا وێنەی کەمە.

-پشتیوانیی سەرکردایەتیی کورد لە باشوور، بەتایبەتی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، خۆبەخاوەنکردن لە مافی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداریی ڕاستەوخۆ لە دانوستاندنەکان، لۆبیکردن بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی.

-پاڵپشتی و کۆمەکی مرۆیی هەرێم و گەلی کوردستان، لە هەموو جیهان بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوا.

-سوودوەرگرتن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی زۆر کاریگەر، لەلایه‌ن نەوەی تازە و لاوان و گەنجانی کورستان و بڵاوکردنەوەی پەیام و لۆبیکردن لە هەموو ئاستەکاندا.

-پرسی کورد لە ئاستی جیهان خەریکە پێ دەهاوێتە قۆناغێکی تازە و ڕەوایەتی بەدەست دەهێنێت و لەلایه‌ن زۆر لە دەزگه‌ و ناوەندی نێودەوڵەتی پشتیوانی دەکرێت. هێشتا مەیدانی جەنگ و ململانێ لە ناوچەکە زۆر گەرمە، پاراستنی فاکتەری هێزی گەلی کورد و چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکان، سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 13:02:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact