Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 16 FEB 2026 14:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕەوان ئیدریس بارزانی: باوکە، تۆ ڕۆیشتی و جێتنەهێشتین!
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ڕەوان ئیدریس بارزانی، لە یادی ٣٩ ساڵەی کۆچی دوایی باوکیدا، پەیامێکی پڕ لە سۆز و وەفای بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر نەمریی ڕێباز و کاریگەریی کاک ئیدریس بارزانی لە ناو دڵی خەڵکدا کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

باوکی خۆشەویستم، 

لەم رۆژەدا قسەت لەگەڵ دەکەم و دەتگەڕێنمەوە ژیان، بەو ئامرازەی کە خاوەنیم؛ وشەکانم. دەمەوێ پێتبڵێم کە نزیکەی چوار دەیە لە دوای کۆچت، ئێستاش خەڵک خۆشیان دەوێی. ئەو خۆشویستنەی خەڵک بێ هۆکار نیە، تۆ لەواندا دروستت کردووە. تۆ سۆفی بووی، سۆفیەک کە بە سۆز و بەزەییەوە ڕوبەڕوی ژیان بویتەوە. تۆ سەرکردەبووی، سەرکردەیەک کە خەمخۆری خەڵک پێناسی بوو؛ بەشێوەیەک شانت دابوو بەر خەمەکانیان، ئازارەکانی ئەوانت بە ئی خۆت دەزانی. تۆ دەتگوت، بۆ خەڵک، ژیان پێشمەرجەی نەمرییە.  

تۆ لە تەمەنێکی کەمدا، ژیانێکی زۆرت کرد؛ وەک مرۆڤە مەزنەکان. چونکە مرۆڤە مەزنەکان، هەمیشە دوور دەبینن، دورتر لە ژیان، لە مەرگەوە مانای ژیان دەکەن. دەزانن ژیانێک دەپارێزن کە لەمێژە ڕۆیشتووە بۆیە هیچیان نیە لەدەستی بدەن؛ سەرگەرمی چاندنی خۆشەویستین، لە دڵی بێ نەوایاندا. بابی خۆشەویستم، من تۆ دەبینم، لە ژیانی ئەوانەدا کە تۆ کاریگەریت لەسەر ژیانیانداناوە. ئەو خۆشەویستیەی تۆ لە دڵی ئەواندا چاندوتە، هەر ئەو خۆشەویستیەیە کە خەڵک دەیدەنەوە بە ئێمە. هەندێک مرۆڤ هەن کە دەڕۆن، ون دەبن؛ و هەندێک مرۆڤیش هەن دەڕۆن، بەڵام هەرگیز ئێرە جێناهێڵن. تۆ ڕۆیشتی و جێتنەهێشتین! ئەمڕۆ من تەنها یادی ڕۆیشتنت ناکەم، بەڵکو یادی ئەو مانایەش دەکەم کە تۆ هێناتە ژیانەوە. تۆ فێرت کردم کە هزرێک هەیە مرۆڤ دەبێ بۆی بژیێ و بەهایەک هەیە مرۆڤ دەبێ بۆی بمرێ. بەو شێوەیەی کە گرنگە، بە ژیان بۆ ئەو بەهایانەی کە تۆ بۆیان ژیایی؛ خوا ناسی، خەڵک دۆستی، ئەوینی خاک و خاکی بوون. 

دەمەوێ ئەوەشت پێ بڵێم کە پڕ بە دڵ بیرت دەکەم، بیرت دەکەم چونکە هیچ ڕێگەیەکی دی نازانم.

زۆر نەمبینیویت، بەڵام زۆر خۆشم دەوێی. شانازیت پێوە دەکەم. 

 

ڕەوان ئیدریس بارزانی




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 13:02:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە ئیبراھیم نفاع باڵیۆزی ھەنگاریا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەبدولقادری برایان دەکات

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 12:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو تایبەت بە ئازادی ئایینی کرد و دووپاتی کردەوە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە بەھێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان.

 
ڕۆژ نوری شاوەیس تێکۆشەر و سیاسەتمەدار

MONDAY, 16 FEBRUARY 2026 10:02:35

فازڵ میرانی

 
دیپلۆماسیه‌تی كوردستان له‌ لوتكه‌دا

SUNDAY, 15 FEBRUARY 2026 22:02:45

دکتۆر عرفان عه‌زیز

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact