Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 13:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فوئاد حوسێن: شکاندنی زیندانەکان و هەڵاتنی بەشێک لە داعشە دەستگیرکراوەکان ئاماژەیەکی خراپە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی زیندانەکانی داعش لە سووریا، جەختی لەوەشکردەوە، شکاندنی زیندانەکان و هەڵاتنی زیندانییەکان، مەترسی جددی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکەن. 

ئەمڕۆ چوارشەممە،  فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، کۆبووەوە، لە میانەی کۆبونەوەکەدا جەتیان لە پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و ئەمریکا لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی ئەمنی کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق داهاتووە، هەردوولا جەختیان لە سەر پێکهێنانی حکوومەتێکی کارا کە بتوانێت خواستەکانی هاووڵاتییان بەدی بهێنێت کردەوە، هەروەها بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و پاڵپشتی پرۆسەی چاکسازی و گەشەپێدانیش تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. 

وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، باس لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کراوە، بە تایبەتی دۆخی سووریا، بۆیە وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر پاراستن و ڕێگریکردن لە هەڵاتنی زیندانییەکانی داعش لەو زیندانانە کردووەتەوە کە ساڵانێکە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە )ەوە پارێزگارییان لێدەکرێت. 

فوئاد حوسێن بە هەڵسورێنەری باڵێۆزخانەی ئەمریکای رایگەیاندووە، شکاندنی زیندانەکان لە لایەن چەکدارەکانی سەر بە سووریا، هاوکات هەڵاتنی بەشێک لە داعشە دەستگیرکراوەکان ئاماژەیەکی خراپە و مەترسی جددی لە سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات. 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 10:07:27

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی.

 
نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیاندە میری قەتەر

TUESDAY, 14 JULY 2026 09:07:02

ھەولێر-KDP.info- لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر. هاوکات وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info ڕایدەگەیەنێت کە میری قەتەر بەرزترین پێزانینی بۆ ئەم هاوسۆزییە مێژووییەی گەلی کوردستان هەبووە.

 
نەوزاد شێخ کامیل: خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرا

MONDAY, 13 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.

 
هێمن هەورامی لە لقی ٤: ڕێگرییەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕوون دەکاتەوە

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

سلێمانی-KDP.info- د. ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی، لە سەردانێکیدا بۆ لقی ٤ی سلێمانی، وێڕای تاووتوێکردنی پلانی نوێی ڕێکخستنەکان، پڕۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی دامەزراوە دەستوورییەکانی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی بۆ ھەڤاڵانی سلێمانی شیکردەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حوسێن بایەزید ھەرکی) دەکات

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حوسێن بایەزید ھەرکی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact