Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 JUN 2026 13:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەرجەکانی پێدانی زەوی بە مووچەخۆرانی گرێبەست
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە گرێبەستەکانیش زەوی وەردەگرن، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی ڕێنمایین و لە قۆناغی کۆتایی دایە، بەم نزیکانە دەست بە ڕێکاری پێدانی زەوی بە گرێبەستەکان دەکرێت، مەرجەکانیش ھەمان مەرجی فەرمانەرە ھەمیشەیەکانە."

سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی  "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە ئەوانەی گرێبەستن ھاوشێوەی ھەمیشەیەکان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن، ئێستا چاوەڕێ دەکەین ڕێنمایی دەربچێت و دەست بە ڕێکاری پێویست بکەین، ڕێنمایەکانیش لە نێوان ئێمە و ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەکرێن، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، هەر دەربچێت لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە کارەکان دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندییان بۆ وەربگیرێت، دواتر بۆ شارەوانییەکان ڕەوانە دەکرێت بۆ ئەوەی زەوییان پێ بدرێت."
سەربەست مەولود گوتیشی "مەرجی پێدانی زەوی بە گرێبەستەکان ھەمان ئەو مەرجانەن کە بۆ ھەمیشەیەکان دیاریکراون، پێویستە ھەشت ساڵ  خزمەتی ھەبێت، پێشتر زەوی وەرنەگرتبێت، لە ماوەیەکی نزیک ڕێنمایی دەردەچێت و لە ڕۆژنامە بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە ڕێکارەکان دەکەین بۆ ئەوەی زەوی بە گرێبەستەکانیش بدرێت، چونکە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە گرێبەستەکانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 13:06:55

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 
شاندێکی باڵای حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:15

هەولێر-KDP.info- لە بازگەی شێراوە، پێشوازی لە قەداسەتی پەتریاک "مار پۆڵس سێیەم نۆنا"، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرا و لە دیدارێکدا جەخت لەوە کرایەوە کە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت هەمیشە وەک چەترێکی ئارامی پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان دەمێننەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کۆبووەوە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:23

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریقی یەکەمی ڕوکن بەڕێز عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق، کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی فیدراڵ دەکات

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:24

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی عێراقی فیدراڵ كرد كە بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق كە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: فیدراسیۆنەکەمان دەنگی یەکگرتووی ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستانە

SUNDAY, 14 JUNE 2026 12:06:52

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی، لە ساڵیادی دامەزراندنی فیدراسیۆنەکەدا دەڵێت، توانیویانە لە کاتێکی کورتدا تۆڕێکی بێسنوور لە نێوان ژنانی کورد لە سەرانسەری جیهاندا دروست بكەن، شیرین زەکی جندی جەختیش دەکاتەوە کە ئامانجی سەرەکییان گەیاندنی دەنگی ژنی کورد و پاراستنی زمان و کلتووری نەتەوەییە لە نێو نەوەی نوێدا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact