Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 JAN 2026 09:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە سیاسەتیشدا بەهای زیادکراو هەیە
| KDP.info


فازڵ میرانی

ناکرێت هۆشیاریی سیاسی ڕێگە بدات مافەکان تەنیا وەک “پارچە وزەیەک” بەبێ حیکمەت و زیرەکی، ڕەوت بکەن.

تەنیا هەبوونی ماف بەس نییە ئەگەر نەخرێتە سەر ڕێگایەکی دروست بۆ بەدەستهێنانی. مرۆڤ ناتوانێت دڵی بەوە خۆش بێت کە خاوەنی مافە، ئەگەر بۆ وەرگرتنەوەی پشت بە هێزێک ببەستێت کە بەرژەوەندیی لەوەدا نەبێت، چ بگات بەوەی ئەو هێزە دوژمنیشت بێت.

دەتوانین زاراوەی “بەهای زیادکراو” لە کاری سیاسیشدا بەکاربهێنین. واتە هەوڵە سیاسییەکان بۆ دۆسیەیەکی گرنگ بە جۆرێک بێت، کە کێشەکە بکاتە ئەولەویەت و قەبارەی خۆی وەربگرێت، تا دەسەڵات ناچار بێت چارەسەری بکات.

خەباتی کوردستانی بەدرێژایی مێژوو نەدەبوو وا پەرشوبڵاو بێت. ڕاستە گرووپە سیاسییەکان دڵسۆزانە تێکۆشان و بەپێی دۆخی ناوچەکە کاریان کرد و لۆمە ناکرێن، بەڵام چارەسەرکردنی پرسە گەورەکان تێگەیشتنی قوڵی دەوێت. تەنیا تێگەیشتن لە دۆسیەکە بەس نییە، بەڵکو دەبێت لە دوژمن و هێزەکان و شێوازی دروستکردنی کاریگەریش تێبگەیت.

(مستەفا بارزانی) نموونەیەکی دەگمەنی ئەو تێگەیشتنە سیاسییە بوو. کاریگەریی گەورەی هەبوو لەسەر هەموو ئەو هێزانەی پەیوەندییان بە پرسی کوردەوە هەبوو، چ دۆست بووبن یان دوژمن.

مەبەست لە “بەهای زیادکراو” لێرەدا ئەوەیە: ماف و خەباتی نەتەوەیی لە قۆناغێکەوە بگوازیتەوە بۆ قۆناغێکی بەرزتر و بەهادارتر، نەک بچووک بکرێتەوە یان بەفیڕۆ بچێت.

شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١) نموونەی ئەو بەها زیادکراوە بوو. بارزانی دۆخی گەلی کوردی گۆڕی؛ لە لاوازییەوە بۆ هێز، لەوەی بڕیارمان بەسەردا بسەپێنن بۆ ئەوەی بێن گفتوگۆمان لەگەڵ بکەن.

شۆڕشی گوڵانیش نموونەیەکی دیکەی ئەو بەها زیادکراوە بوو کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕەمز و سەرکردایەتی و ئۆرگانەکانییەوە دروستی کرد.

بەهای زیادکراو تەنیا لە ئابووریدا نییە، لە سیاسەتیشدا هەیە. سیاسیی زیرەک ئەو کەسەیە کە تەنیا سەیری ڕووداوەکان ناکات، بەڵکو لەناو کێشەکاندا دەرفەتێک دەدۆزێتەوە تا بەهایەکی گەورەتر بۆ دۆسیەی گەلەکەی زیاد بکات و سوودەکەی بۆ خەڵک بێت.

بێگومان باجەکەشی ئەو سیاسییە دەیدات کە بە دڵسۆزی و زانستی کار دەکات؛ ئەو کەسەی هەوڵ دەدات خۆی بەرگەری زەبرەکان بگرێت بۆ ئەوەی خەڵکەکەی پارێزراو بن.




دوایین هەواڵەکان

زیبا تەها هانی هەڤاڵانی ناوەندەکانی دا سوودێکی باش لەم دەرفەتە وەربگرن

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی پێگەیاندن بۆ کادرانی بەشەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

 
فراکسیۆنی پارتی نەخشە ڕێگەی کاری داهاتووی لە بەغدا دیاریکرد

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کۆبووەوە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 20:01:00

سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە. 

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 19 JANUARY 2026 16:01:45

ھەولێر-KDP. info- رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
د.سامی جەلال: کار بەو بڕیارانە ناکەین بەغدا تاکلایەنە دەریکردووە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 15:01:40

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکای وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بەو بڕیارانەی بەغدا ناکات کە تاکلایەنە بەبێ ھەرێمی کوردستان دەریکردوون، چونکە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و سیستەمێکی کۆنە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان پێشکەوتووە."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact