Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 19 MAY 2026 22:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"١٠٠ھەزار تەن بەرھەمی ناوخۆ ھەناردەی وڵاتانی دەرەوە کراوە"
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٠٠ھەزار تەن بەرھەمی ناوخۆ ھەناردەی دەرەوە کراوە."

شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٠٠ھەزار تەن بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی وڵاتانی جیھان کرا، کە ١٢جۆر بەرھەم بوو،
یەکێک لە کارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە بەرھەمی ناوخۆ، ئاسانکاری زۆریش بۆ جووتیار و خاوەنکار لەھەرێمی کوردستان کراوە، ھەر کارگەیەک ٢٥%ی بەرھەمی ناوخۆ دابین بکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باجی زۆر دەخاتە سەر هەمان بەرھەم کە ھاوردە دەکرێت، بۆ ئەوەی بەرھەمی ناوخۆ ساخبێتەوە و بەهاکەی نەشکێت."
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان گوتیشی "ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ١٥٠ جۆری بەرھەمی ناوخۆ  گەیشتۆتە ئاستی ئەوەی ٥٠ بۆ ١٠٠%ی پێداویستی ناوخۆ دابین بکات، وەکو بەرھەمی شیرەمەنی، پەلەوەر، ھێلکە، شیش و چیمەنتۆ، کە ٧٠%ی بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق ڕەوانە دەکرێن."
دەشڵێت "لە ساڵی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٩٩ھەزار و ٨٥٢ تەن بەرھەمی ناوخۆ لە خواردن و کەلوپەل بۆ وڵاتان ھەناردە کراوە، بەردەوامیش کار دەکرێت بۆ ئەوەی ھەناردە زیاد بکرێت و ھاوردە کەمتر بێت، چونکە ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە بتوانین لە داھاتوو بەبەرھەمی ناوخۆ پێداویستی خۆمان دابین بکەین لەجیاتی ئەوەی لە دەرەوە ھاوردەی بکەین."

بڵند ئیبراھیم 
 




دوایین هەواڵەکان

بەهرام عەریف یاسین بۆ KDP.info: پڕۆژەیەکی ستراتیژیی لە ئامێدی دەستپێدەکات

TUESDAY, 19 MAY 2026 21:05:06

ئامێدی-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی لە ئامێدی دەڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی بە جووتسایدکردنی ڕێگای سوارەتۆک دێرەلۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

 
ڕاگەیەندراوێك لە حیزبە کوردستانییەکانەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 20:05:08

ھەولێر-KDP.info- لە ٣٤ـەمین ساڵیادی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، حزبە کوردستانییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان کرد کە بە ئەرکی نیشتمانی و یاسایی خۆیان هەڵبستن و هەوڵی جددی بدەن بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بە ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەو مەترسییانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 18:05:20

ھەولێر-KDP. info-  ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٥/١٩، لە ڕۆما، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یەكدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانى هەرێمی کوردستان و عێراقى لەگەڵ ئیتاڵیا، له‌ بواره‌ جیاكاندا تاوتوێ کرد.

 
پارتی و یەکگرتوو کۆبوونەوە

TUESDAY, 19 MAY 2026 18:05:28

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ رای گشتیی لەدوای کۆبوونەوەکە خرایە ڕوو.

 
یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو

TUESDAY, 19 MAY 2026 15:05:46

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، کە وەک پلاتفۆرمێکی ستراتیژی نوێ بۆ تاوتوێکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی کار دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact