Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 12:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سۆران.. کاتێک سروشت و پلانە ستراتیژییەکانی حکوومەت یەکدەگرن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لەگەڵ سپیپۆشبوونی چیا سەرکەشەکانی دەڤەری سۆران، ناوچەکە نەک تەنها وەک تابلۆیەکی سروشتی، بەڵکو وەک ناوەندێکی ستراتیژیی گەشتوگوزاری زستانە لەسەر نەخشەی هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت. ئەم وەرچەرخانە گەورەیە، بەرەنجامی پشتیوانییە بەردەوامەکانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بووژاندنەوەی ژێرخانی گەشتیاری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات."

د. فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە سۆران چیتر شوێنێکی وەرزی نییە، ئەو دەڵێت، ''سۆران ئێستا ئەزموونێکی گشتگیر پێشکەش دەکات کە تێیدا وەرزشی زستانە، گەشتیاریی سەرکێشی و ئارامیی خێزانی تێکەڵ دەبن، جەختیش دەکاتەوە کە پلانە پێشوەختەکانی حکوومەت لە باشترکردنی ڕێگەوبان و دابینکردنی ئەمنییەت، سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی بۆ ناوچەکە ڕاکێشاوە."

د. فەیسەڵ سادق گوتیشی، ''ئەم بووژاندنەوەیە تەنها ڕەهەندێکی گەشتیاری نییە، بەڵکو بزوێنەرێکی بەهێزی ئابوورییە. گەشەی کەرتی گەشتوگوزار لە سۆران بووەتە هۆی ڕەخساندنی سەدان هەلی کاری وەرزی بۆ گەنجان و گەرمکردنی بازاڕی ناوخۆیی و چێشتخانە و هۆتێلەکان، ئەمەش مۆدێلێکی سەرکەوتووی گەشتوگوزاری بەردەوام لە هەرێمدا نیشان دەدات."

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران خاڵە بەهێزەکانی سنوورەکە دەخاتەڕوو دەڵێ:

سروشتی ناوازە: تێکەڵبوونی چیا بەرزەکان و تاڤگە بەستووەکان.

وەرزشی زستانە: سۆران وەک ناوەندی خلیسکێنەی سەر بەفر و شاخەوانی.

ژێرخانی بەهێز: ئاسانکاری لە ڕێگەوبان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان.

گەشەی ئابووری: ڕەخساندنی هەلی کار و بووژاندنەوەی کەرتی تایبەت.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتیشی، ''بە جوانییە سرووشتییە سەرسوڕهێنەرەکانی، چالاکییە هەمەچەشنەکانی و خزمەتگوزارییە بەردەستەکانی، سۆران دەیسەلمێنێت کە شوێنێکی تایبەتە و دڵخوازە بۆ گەشتوگوزاری زستانە لە هەرێمی کوردستان. هەروەها بە بەردەوامی پلاندانان و پشتیوانیی دامەزراوەیی و دیدگای سەردەمیانەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت هەرێم پێگەی خۆی لەسەر نەخشەی گەشتیاریی ناوچەکە بچەسپێنێت و ببێتە مۆدێلێکی سەرکەوتوو بۆ گەشتیاری بەگشتی و لە هەرێمی کوردستانیش دەڤەری سۆران ببێتە باشترین ناوچەی دڵخوازی گەشتیاری زستانە.

 

کرمانج گوانی

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 10:07:27

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی.

 
نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیاندە میری قەتەر

TUESDAY, 14 JULY 2026 09:07:02

ھەولێر-KDP.info- لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر. هاوکات وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info ڕایدەگەیەنێت کە میری قەتەر بەرزترین پێزانینی بۆ ئەم هاوسۆزییە مێژووییەی گەلی کوردستان هەبووە.

 
نەوزاد شێخ کامیل: خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرا

MONDAY, 13 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.

 
هێمن هەورامی لە لقی ٤: ڕێگرییەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕوون دەکاتەوە

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

سلێمانی-KDP.info- د. ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی، لە سەردانێکیدا بۆ لقی ٤ی سلێمانی، وێڕای تاووتوێکردنی پلانی نوێی ڕێکخستنەکان، پڕۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی دامەزراوە دەستوورییەکانی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی بۆ ھەڤاڵانی سلێمانی شیکردەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حوسێن بایەزید ھەرکی) دەکات

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حوسێن بایەزید ھەرکی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact