Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 JAN 2026 08:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەیانزانی ئەو ڕێبەرەی بە جیددی کار بۆ مافی کورد دەکات سەرۆک بارزانییە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٤٧ ساڵ بەسەر ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک بارزانی لە ڤیەننا تێدەپەڕێت، ھاوەڵێکی سەرۆک بارزانی لەو ڕووداوە دەڵێت، بەھۆی ئەوەی دوژمن ھەمیشە لە سەرۆک بارزانی دەترسان، ھەوڵیان دەدا تیرۆر بکرێت، بۆیە ئەوکات برای سەرۆکی ڕژێمی پێشوو بە تایبەت ئەو کارەی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لەبەر ئەوەی سەرۆک بارزانی پێگە و ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو.

دکتۆر پێرۆت ئەحمەد، یەکێک بوو لەو کەسانەی ھاوەڵی سەرۆک بارزانی بوو لە ڤیەننا و لەو ڕووداوەدا بریندار بوو، باسی ئەو ڕووداوە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت، لە مێژوودا زۆر کەس خۆیان بە سەرکردە دەزانن، بەڵام لە عێراق بەردەوام ئامانجیان سەرۆک بارزانی بوو و دەیانویست زیانی پێ بگەیەنن بەھۆی ئەو ڕۆڵ و پێگە بەھێزەی ھەیبوو بۆ دۆزی ڕەوای میللەتی کورد و ھەمیشە ھەوڵی دەدا بۆ ئەوەی کورد بگاتە مافی خۆی، ئەوانیش ئەو کارەیان پێ خۆش نەبوو و ھەوڵیان دەدا تیرۆر بکرێت، لەبەر ئەوەی دەیانزانی ئەو ڕێبەرەی بە جیددی کار بۆ مافی کورد دەکات، سەرۆک بارزانییە، بۆیە خودا لەگەڵ ئێمە بوو و لە ڤیەنناش سەرکەوتوو نەبوون.

پەیوەست بە کات و شوێنی ڕووداوەکە، دکتۆر پیرۆت دەڵێ، ئەو ڕووداوە لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ پێش ٤٧ ساڵ ڕووی دا، ئێمە لە ڤیەننا بووین، من و کاک ئازاد بەرواری لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە باڵاخانەیەک بووین لە قاتی سێیەم کاتێک ویستمان بێینە خوارەوە بۆ ئەوەی بزانین لە دەرەوە چی ھەیە، کە دوژمن بەردەوام بەدوای ئێمەوە بوو، ڕاستەوخۆ تەقەمان لێ کرا و ئێمەش پێشتر رێگەمان نەدا سەرۆک بارزانی بێتە خوارەوە تا بزانین دۆخەکە چۆنە، بۆیە من و کاک ئازاد بەرواری بریندار بووین، من گوللە بەر قاچم و کاک ئازاد گوللە بەر سکی کەوت، بەڵام ئێمە یەک کەسمان بینی بەھۆی تەقەی زۆر و دواتر دیار بوو بە چوار جۆری چەک  تەقە کرابوو، بۆیە دوای برینداربوونی ئێمەش، ھەر تەقە دەکرا، ئەوەی باش بوو رێگەمان نەدا سەرۆک بارزانی بێتە خوارەوە و ئێمەش گەڕاینەوە بۆ سەرەوە تا دۆخەکە ئارام بووەوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، پێشتر ھیچ زانیاریمان نەبوو کارێکی وەها بکەن، بەڵام بەردەوام ھەوڵیان دەدا و لەو ڕووداوەشدا برای سەرۆکی پێشووی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو (سەددام) خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی ئەو کارەی دەکرد، بۆ ئەوەی سەرۆک بارزانی تیرۆر بکرێت، چونکە ترسێکی زۆریان لە سەرۆک بارزانی ھەبوو و دەیانزانی سازشکردن لای سەرۆک بارزانی لەسەر مافی کورد ھێڵی سوورە، بۆیە ئەوانیش بەردەوام ھەوڵیان دەدا و قەتیش سەرکەوتوو نەبوون، بێگومان ئەو ڕووداوانەش دەیسەلمێنن دوژمن قەت بەسەر کورددا سەرناکەوێت.

هەوڵەكانی رژێمی بەعس بۆ تیرۆركردنی سەركردەكانی پارتی لە سەردەمی شۆڕشدا پێشینەی هەبووە، پێشتر رژێمی بەعس لە حاجی ئۆمەران لە رێگەی بۆمبڕێژكردنی شاندێك لە پیاوانی ئایینی هەوڵی تیرۆكردنی (مەلا مستەفا بارزانی) رابەری شۆڕشی ئەیلوولی دا و هەوڵەكەیان شكستی هێنا، پێشتریش لە بەغدا هەوڵی تیرۆركردنی (ئیدریس بارزانی) درابوو، كە بۆ بەدواداچوونی ئیشوكاری گفتوگۆی نێوان شۆڕشی كوردستان و حكوومەتی بەغدا چووبووە بەغدا.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

زیبا تەها هانی هەڤاڵانی ناوەندەکانی دا سوودێکی باش لەم دەرفەتە وەربگرن

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی پێگەیاندن بۆ کادرانی بەشەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

 
فراکسیۆنی پارتی نەخشە ڕێگەی کاری داهاتووی لە بەغدا دیاریکرد

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کۆبووەوە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 20:01:00

سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە. 

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 19 JANUARY 2026 16:01:45

ھەولێر-KDP. info- رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
د.سامی جەلال: کار بەو بڕیارانە ناکەین بەغدا تاکلایەنە دەریکردووە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 15:01:40

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکای وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بەو بڕیارانەی بەغدا ناکات کە تاکلایەنە بەبێ ھەرێمی کوردستان دەریکردوون، چونکە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و سیستەمێکی کۆنە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان پێشکەوتووە."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact