Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 19 AUG 2026 14:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان و چه‌ند قسه‌یه‌ك
| KDP.info


ڕامی نووری سیاوش

بە چاودێریی سەرۆک بارزانی و بە سەرپەرشتیی قەداسەتی مار ئاوای سێیەم، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتیی ئاشووری لە جیهان، بەردی بناغەی مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان لە سێمێل دانرا.

 ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکان، له‌ڕاستیدا بڕیارێكی زۆر گرنگ و مێژووی بوو بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م مۆنۆمێنته‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو بزانن كه‌ پێكهاته‌كان و ئایینه‌ جیاوازه‌كان چۆن له‌ پێناوی خاكی خۆیان به‌بێ جیاوازی شه‌هید كراون و چۆن هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ و بوونیان دراوه‌ تەنیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانیان له‌گه‌ڵ براكانیان له‌ پێكهاته‌ و ئایینه‌ جیاوازه‌كانی دیكه‌ له‌خاكی كوردستان قبوڵكردووه‌.

ئەم پڕۆژەیە وەک هێمایەک بۆ ڕێزگرتن لە مێژوو و قوربانیدانی پێكهاته‌ی كلدانی سریانی ئاشووری لە ناوچەکەدا سەیر دەکرێت، مێژووی هاوبه‌شی ئایینه‌كان له‌ پێناوی پاراستن و به‌رگری له‌ خاكی خۆیان و خاكی كوردستان ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران نموونه‌ن له‌ پێكهاته‌ی كلدانی سریانی ئاشووری كه‌ شیاوی ئه‌وه‌ن به‌گرنگی و ڕێزه‌وه‌ یادیان بكرێته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ خه‌ڵكانێك هه‌بن بپرسن كۆمه‌ڵكوژی ئاشووریه‌كان له‌ سیمێل چۆن بووه‌، کۆمەڵکوژیی سێمێل یەکێکە لە ڕووداوە خوێناوی و کارەساتبارەکانی مێژووی عێراق، کە تێیدا هەزاران هاووڵاتیی کلدانی سریانی  ئاشووری بوونە قوربانی، ڕووداوەکە لە نێوان 7 بۆ 11ـی ئابی 1933 لە شارۆچکەی سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆک و دەیان گوندی دەوروبەری ڕووی دا، لەم شاڵاوەدا نزیکەی 3000 بۆ 6000 کەس لە کلدان سریان ئاشووری شەهید کران، کە ژمارەیەکی زۆریان ژن و منداڵ و بەساڵاچوو بوون. جگە لە کوشتن، دەیان گوند وێرکران و تاڵان کران.

دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م مۆنۆمێنته‌ به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، دووباره‌ ده‌مانخاته‌وه‌ به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ كه‌ ئه‌م خاكه‌ لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه‌ و ئه‌و ڕۆژە‌ی سه‌رۆك بارزانی گوتی: پێكه‌وه‌ له‌م خاكه‌ ده‌ژین و چاره‌نووسمان یه‌كه‌، په‌یامێك بوو به‌وه‌ی نه‌كه‌س میوانه‌ و نه‌كه‌سیش جیاده‌كرێته‌وه‌، كوردستان نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رزی ئه‌و ئاشتیه‌‌یە كه‌ پێكهاته‌كان و ئایینه‌كان به‌جیاوازییه‌وه‌ به‌ئاشتیانه‌ تێیدا ده‌ژین، له‌كاتێكدا ڕێژە‌ی توندوتیژی دژی ئایینه‌كان له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق تادێت به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ نموونه‌ ڕێژە‌یه‌كی زۆر كه‌می كریستیانه‌كان له‌ عێراق ماون، یان ڕوویان كردۆته‌وه‌ كوردستان یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌كاتێكدا له‌ كوردستان له‌وپه‌ڕی ئازادی و ئارامی ده‌ژین و له‌كابینه‌ی نۆیه‌میش گرنگی زۆر دراوه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئایینه‌كان له‌ ئیداره‌دانی حكوومه‌ت و ئیداره‌ خۆجێییه‌كان.

زۆر گرنگه‌ كه‌ نه‌وه‌ی داهاتوو زیاتر بزانن له‌باره‌ی ئه‌و جینۆسایدانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ هاتووه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌ڕابردوودا حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ده‌ستپارێزیان نه‌كردووه‌ له‌ سیاسه‌تی پاكتاو و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كریستیانه‌كان كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستاش هێشتا عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه‌ نكۆڵی له‌وه‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌هه‌مان بیركردنه‌وەی جاران‌ سزامان بدات.

كۆمه‌ڵكوژی سێمێل ڕووداوێکی یەکجار گەورە و کاریگەرە لە مێژووی ئاشوورییەکاندا‌ و برینی ئەم جینۆسایدە تاوەکو ئەمڕۆش ساڕێژ نەکراوە و ساڕێژیش نابێت، تا ئەو کاتەی حکوومەتی عێراق بە فەرمی دان بەو جینۆسایدەدا نەنێت و هەموو بەرپرسیارییەتییەکی یاسایی و مێژوویی ئەو تاوانە لە ئەستۆ نەگرێت.

 

 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێکهاتەی کریستیان

 




دوایین هەواڵەکان

سوپاسنامەی سكرتاریەتی سەرۆك بارزانی

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:22

هەولێر-KDP.info- سکرتاریەتی سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی فەرمیدا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی خەڵکی کوردستان، سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، و دیپلۆماتکارانی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە لە ڕێگەی پەیام و پەیوەندییەکانیانەوە پیرۆزباییان ئاراستە کردبوو.

 
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی KDP.infoـوە ئامانج و قۆناغەکانی ڕیفۆرمی پۆلیس دەخاتە ڕوو

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:56

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ڕیفۆرمی پۆلیسی هەرێمی کوردستان تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە و بەردەوامیش دەبێت. بەگوێرەی وتەکانی بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە، ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژەیە گۆڕینی کلتووری مامەڵەکردنی پۆلیس لەگەڵ هاووڵاتییان و بەنموونەییکردنی بنکەکانی پۆلیسە.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و ڕاسپاردەی پێویستی دان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان.

مالیکی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 19:08:45

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact