Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JUL 2026 12:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

فازڵ میرانی پێشوازی لە شاندێکی بزووتنەوەی سادقون کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندێکی بزووتنەوەی سادقون کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە بنیاتنان و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە بۆ خزمەتی گشتی و پاراستنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان.

ئەمڕۆ، دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای بزووتنەوەی سادقون بە سەرۆکایەتی بەڕێز (د. نعیم العبودی) سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە پیرمام کرد و، لە لایەن بەڕێز فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازییان لێکرا.

لەدیدارەکەدا، کە ھۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێر و، ھەڤاڵان زەعیم عەلی و نەوزاد ھادی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر ئومێد سەباح ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئامادەیبوون، جەخت لە بنیاتنان و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە بۆ خزمەتی گشتی و پاراستنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا گۆڕانکاریی و ئاڵنگاریەکانی قۆناغەکە خرانە بەر باس و، ھەماھەنگی و گفتوگۆی بەردەوامی نێوان لایەنە سیاسییەکان بە زەرورەت زانرا لە پێناو حکومڕانییەکی باش و سەقامگیریی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان، ھەروەھا جەخت لە پاراستنی بنەماکانی بنیاتنانەوەی عێراقی نوێکرایەوە بە بەشداری سەرجەم پێکھاتەکان کە ئەمەش لە بەرژەوەندی وڵات و پێکھاتەکان و ھاووڵاتیان و چەسپاندنی پێکەوەژیان و دیموکراسییەت دایە.

لە کۆتاییدا، ھەردوولا تەئکیدیان لە بەردەوامی و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە و بڕیاردرا کە دیدار و کۆبوونەوە و سەردانەکان بەردەوامبن.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی تەریقەتی کەسنەزانی دەکات

TUESDAY, 14 JULY 2026 10:07:27

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکەکەی.

 
نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی گەیاندە میری قەتەر

TUESDAY, 14 JULY 2026 09:07:02

ھەولێر-KDP.info- لە سەردانەکەیدا بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی سەرۆک مەسعود بارزانی گەیاندە شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر. هاوکات وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ KDP.info ڕایدەگەیەنێت کە میری قەتەر بەرزترین پێزانینی بۆ ئەم هاوسۆزییە مێژووییەی گەلی کوردستان هەبووە.

 
نەوزاد شێخ کامیل: خزمەتگوزارییەکی دیکە بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکرا

MONDAY, 13 JULY 2026 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکی دیکەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک زیادکرا، کە بریتییە لە کاراکردنی گواستنەوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.

 
هێمن هەورامی لە لقی ٤: ڕێگرییەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕوون دەکاتەوە

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

سلێمانی-KDP.info- د. ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی، لە سەردانێکیدا بۆ لقی ٤ی سلێمانی، وێڕای تاووتوێکردنی پلانی نوێی ڕێکخستنەکان، پڕۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی دامەزراوە دەستوورییەکانی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی بۆ ھەڤاڵانی سلێمانی شیکردەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (حوسێن بایەزید ھەرکی) دەکات

MONDAY, 13 JULY 2026 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (حوسێن بایەزید ھەرکی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact