Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 JAN 2026 09:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP: خۆمان بە خزمەتكاری ئارامی دەزانین.. پلانەكەمان 100% سەركەوتوو بوو
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پلانی ئەمنیی ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ 100% سەركەوتوو بووە و سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بوو.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عەمید کامل بەرزنجی)، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگیی گشت هێزە ئەمنییەكانی تر بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ دامانڕشتبوو، 100% سەركەوتوو بوو.

(عەمید کامل بەرزنجی) باسی لەوەش کرد، لە سەرجەم ڕۆژەکانی پشووی سەری ساڵدا، هاووڵاتییان و گەشتیاران لەوپەڕی ئارامیدا بۆنەکەیان بە خۆشی و بێ هیچ گرفتێک بەڕێکرد.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەشڵێ، سەرکەوتنی ئەو پلانە ئەمنییەی دانرابوو، جێگەی دڵخۆشییە كە ئەو بۆنەیەش بە سەلامەتی و بێ كێشە بەڕێوە چوو، ئێمەش وەك هەمیشە پارێزەری سەر و سامانی هاووڵاتییانین و خۆمان بە خزمەتكاری ئارامی راستەقینەیان دەزانین.

 

ئومێد بابان




دوایین هەواڵەکان

زیبا تەها هانی هەڤاڵانی ناوەندەکانی دا سوودێکی باش لەم دەرفەتە وەربگرن

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ١ـی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، خولێکی پێگەیاندن بۆ کادرانی بەشەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنی ناوەندەکانی یەکێتییەکە بەڕێوەچوو.

 
فراکسیۆنی پارتی نەخشە ڕێگەی کاری داهاتووی لە بەغدا دیاریکرد

MONDAY, 19 JANUARY 2026 21:01:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکان و ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو و حکوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەران کۆبووەوە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 20:01:00

سویسرا-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە لەژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەچوو، بە وردی تیشک خرایە سەر بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان و جەخت لە ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باشترکردنی گوزەرانیان کرایەوە. 

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

MONDAY, 19 JANUARY 2026 16:01:45

ھەولێر-KDP. info- رۆژی دووشەممە 19ـی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
د.سامی جەلال: کار بەو بڕیارانە ناکەین بەغدا تاکلایەنە دەریکردووە

MONDAY, 19 JANUARY 2026 15:01:40

ھەولێر-KDP.info- ڕاوێژکای وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بەو بڕیارانەی بەغدا ناکات کە تاکلایەنە بەبێ ھەرێمی کوردستان دەریکردوون، چونکە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و سیستەمێکی کۆنە، ئەوەی ھەرێمی کوردستان پێشکەوتووە."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact