Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 19 AUG 2026 15:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

‎لە چل و نۆیەمین ساڵیادی داستانی شارەستێن
| KDP.info


دکتۆر کەمال کەرکووکی

‎داستانی شارەستێن، ئەسێرەیەکی پرشنگداری گرینگە بۆ هەمیشە لە مێژوویی کوردستاندا بە درەوشاوەیی دەمێنێت، داستانی ڕۆڵە دلێر و دڵسۆزەکانی سەرکردایەتیی کاتی (القیادة المؤقتة)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و گەلی کوردستانە، داستانی ڕۆڵە مەردەکانی قوتابخانەی بارزانییە.

‎داستانی شارەستێن سەرکەوتنی ئیرادە بوو، بە سەر ناهەق و دیکتاتۆرەکاندا، داستانی پەیڕەوانی قوتابخانەی بارزانی بوو و، بە بەرزی وەکو ئەستێرەیەکی ھەمیشە درەوشاوە و پرشنگدار لە ئاسمانی کوردایەتی و کوردستان و لە مێژوویی گەلەکەماندا دەدرەوشێتەوە و دەمێنێت.

‎لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، لە (26ی کانوونی یەکەمی 1976) پێشمەرگە سەربەرزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان - قیادەی موەقەتە - ھەڵۆ ئاسا و پشتئەستوور بە باوەڕ بە خوا و بە خۆ و بە ڕەوایەتیی پرسی کورد و کوردستان و بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بە سەرکەوتن، لە سنووری پارێزگای سلێمانی - قەزای دوکان و لە ناوچەی جافایەتی لە گوندەکانی (شارەستێن و سێدەر و سەرگەڵوو) و ناوچەکانی شینکایەتی (قامیش و گەڵاڵە و سەفرە) لە یەك ڕۆژ و لە یەك کاتدا لە بەرەبەیانێکی تەمومژاوی و زۆر سارددا، ڕووبەڕووی ھێرشە دڕندانەکانی سوپای ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس بوونەوە کە مەبەستیان ڕاگواستنی دانیشتووانی ناوچەکانی قەڵای شۆڕش و مەردایەتی و، داگیرکردنی ناوچەکان بوو.

‎پێشمەرگە دڵسۆزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان - سەرکردایەتیی کاتی (القیادة المؤقتة) لە سنووری هەرێمی دووی پارتیمان، لە شارەستێنی سەربڵند و لە گشت بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەدا، مەردانە و سەربەرزانە ھەڵۆ ئاسا لە ھێزەکانی دوژمنی ستەمکار ھاتنە دەست و تێکیانیان شکاندن و، وانەیەکیان پێدان ھەرگیز لە یادیان نەچێت.

‎هێزەکانی داگیرکەر تێکدران و ھەڵتەکێندران و شیرازەیان لە دەست دا، بە شێوازێك ھەڵاتن و ڕاونران ئەوانی مابوون بە جۆرێک سەریان لێ شێوا بوو ئێستاش نازانن چۆن و بە چ ڕێگایەكدا ڕایان کردووە و چییان بەسەردا ھاتوو و چۆن دەربازیان بوون.

‎‏‎لە (26ی کانوونی یەکەمی 1976) لە ھەر چوار بەرەی جەنگدا، کە قورسایی پێکدادانەکە لە بەرەی شارەستێن بوو، دوژمنانی ماف و خاكی کوردستان تێکشکێنران و ڕاونران و سێ ھیلیکۆپتەری سوپای بەعس خرانە خوارەوە و (163) سەرباز و پلەداری سەربازی و ئەفسەری پلە بەرز و جۆراوجۆر کوژران و، ژمارەیەک بریندار و دیلیان لێ بەجێ ما و کەوتنە دەستی پێشمەرگە سەربەرزەکانی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان - قیادەی موەقەتە - و کەرەستە و کەلوپەلێکی سەربازیی زۆریانیش لێ گیرا و لە بەرەی نێوان قامیش و گەڵاڵە چەند ئۆتۆمۆبیلی سەربازییان لە کاتی ھەڵاتندا، وەرگەڕان و بەجێ مان.

‎‏‎داستانی شارەستێن بە گیانی پاکی حەوت شەھیدی پێشمەرگەی قارەمان و (14) شەھیدی ھاووڵاتیی سەربەرز، لە نێویاندا کەسایەتیی سەربەرز و ناسراو زانای ئاینی و نیشتمانپەروەر ڕێزدار حاجی مامۆستا مەلا ڕەسوڵی شارەستێنی و، (52) پەنجا و دوو برینداری ئافرەت و منداڵ و پیر و گەنجی سڤیلی ناوچەکە و برینداربوونی (٩) نۆ پێشمەرگەی دلێری پارتی دیموکراتی کوردستان - قیادەی موەقەتە - و برینداربوونی بەرپرسی ھەرێمی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی سەرکردایەتی قیادەی موەقەتە  و بریندار بوونی جێگرەکەی شەهید نەسرەدین مستەفا ، تۆمار کرا. بەو داستان و گیانفیداییەی پێشمەرگە قارەمانەکان ناوچەکە لە ڕاگواستن و داگیرکاری پارێزرا.

‎‏‎لەو سەردەمە ھەستیارەدا، داستانی شارەستێن خەم و دڵتەنگی و بێئومێدیی دڵسۆزانی گەلی کوردستانی ڕەواندەوە و دڵخۆشی و ئومێد و باوەڕ بە سەرکەوتنی بۆیان گێڕایەوە و لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە و ھەموو جیھاندا پەیامی بەردەوامیی شۆڕشی کورد و کوردستان بڵاو بووەوە و ئاوارەکانی کورد لە ئۆردوگاکان لە باشووری عێراق و، ئەو کوردانەی کە لەبەر نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ھەندەران بووبوون بە بیستنی هەواڵی بەردەوامیی شۆڕش و سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر سوپای داگیرکەردا شاد بوون و ورەیان بەرز بووەوە.

‎‏‎لە هەمان کاتدا، داستانی شارەستێن بێئومێدی و ڕسوایی لە دڵ و دەروونی نەیارانی کوردستان و پیلانگێڕانی ڕێککەوتننامەی جەزائیر و خائین و خۆفرۆشان چاند.

‎‏‎داستانی شارستێن لە میدیاکانی جیھان، بە تایبەتی ڕادیۆی (بی بی سی) و ڕاپۆرتی ئەندرۆ ویتلی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی، دەنگی دایەوە و بە وردی باسی وردەکارییەکانی نەبەردی شارەستێنیان کرد و بە دنیای دەرەوەیان ڕاگەیاند کە شۆڕشی کوردستانی عێراق بەردەوامە و پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مستەفا بارزانی بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان شۆڕشی گوڵانیان هەڵگیرساندووە و شەڕی پارتیزانی لە دژی ڕژێمی بەعسی بەغدا دەکەن.

‎لە ئەم یادە گرینگەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەھیدانی داستانی شارەستێن و گشت شەھیدانی کورد و کوردستان و شەھیدانی کیمیاباران و ئەنفال دادەنوێنین.

‎‏‎سڵاو بۆ پێشمەرگە ئازا و گیان لەسەر دەستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (القیادة المؤقتة) و بەرپرس و فەرماندە و ھاووڵاتییانی سەربەرزی شارەستێن و سێدەر و سەرگەڵوو و هەوارە بەرزە و خوڕخوڕە یاخیان و گۆمەزەڵ گەورەدێ و کانی توو و مەرگە و سەرتەنگ و لبانە و گشت ناوچەی جافایەتی و شینکایەتی و گەڵاڵە و سەفرە وزەرون و قامیش و گشت کوردستان و گشت ئەو دڵسۆزانەی بەو سەرکەوتنە شاد بوون و گشت بەشداربووانی داستانی شارەستێن لە 26ی کانوونی یەکەمی 1976دا.

‎‏‎‎سڵاو لە گشت پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان و دڵسۆزانی گەلەکەمان لە کوردستان و عێراق و لە ھەندەران، سڵاو بۆ ڕوحی پاکی ھەڵۆی بەرزەفڕ بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد.




دوایین هەواڵەکان

سوپاسنامەی سكرتاریەتی سەرۆك بارزانی

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:22

هەولێر-KDP.info- سکرتاریەتی سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکی فەرمیدا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشتا ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی خەڵکی کوردستان، سەرکردە و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، و دیپلۆماتکارانی ناوخۆ و دەرەوە کرد کە لە ڕێگەی پەیام و پەیوەندییەکانیانەوە پیرۆزباییان ئاراستە کردبوو.

 
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی KDP.infoـوە ئامانج و قۆناغەکانی ڕیفۆرمی پۆلیس دەخاتە ڕوو

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 12:08:56

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ڕیفۆرمی پۆلیسی هەرێمی کوردستان تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوە و بەردەوامیش دەبێت. بەگوێرەی وتەکانی بەڕێوەبەری ئەکادیمیاکە، ئامانجی سەرەکی لەم پڕۆژەیە گۆڕینی کلتووری مامەڵەکردنی پۆلیس لەگەڵ هاووڵاتییان و بەنموونەییکردنی بنکەکانی پۆلیسە.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی بەردەڕەش، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و تەواوی کارمەندانی ڕادیۆکە کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت دۆخی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگار تاوتوێ دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە شاری سلێمانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و ڕاسپاردەی پێویستی دان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند بە مەبەستی پاراستنی گیان و ماڵی ھاووڵاتییان.

مالیکی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسروور بارزانی دەکات

TUESDAY, 18 AUGUST 2026 19:08:45

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و رایگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact