Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 16 AUG 2026 16:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هاووڵاتیانی چەمچەماڵ بۆ KDP: هاوكاریی ئەو ڕێكخراوانە نەبووایە كارەساتەكە گەورەتر دەبوو
| KDP.info


چەمچەماڵ-KDP.info- هاووڵاتیانی چەمچەماڵ، سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای ڕوانگە و كوردستان فاونده‌یشن ده‌كه‌ن كه‌ لەگەڵ كارەساتی لافاوه‌كه‌، بەهانایانەوە چوون و پێداویستییان بۆ دابین كردن، ئه‌وان ده‌ڵێن، هاوكاریی ئەو ڕێكخراوانە نەبووایە، ژیان بۆمان زۆر قورس دەبوو و كارەساتەكەش گەورەتر دەبوو.

سەردار حوسێن، هاووڵاتی لە گەڕەكی ڕاپەڕینی چەمچەماڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سوپاس بۆ ڕێكخراوەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای ڕوانگە و كوردستان فاونده‌یشن، لەگەڵ كارەساتی لافاوی شارەكەماندا، بەهانامانەوە هاتن و پێداویستییان بۆ دابین كردین، بەڕاستی هاوكاریی ئەو ڕێكخراوانە نەبووایە، ژیان بۆمان زۆر قورس دەبوو، ئێستا ئێمە و ماڵ و منداڵمان لەنێو پێخەفی گەرم پشوو دەدەین و خۆراكی پێویستمان بۆ دابین كراوە.

ڕۆژانی هەشت و نۆی ئەم مانگە، شەپۆلێكی چڕی بارانبارین تەواوی هەرێمی كوردستانی بە ڕێژەی جیاواز گرتەوە و لە چەند ناوچەیەكی دەڤەری گەرمیان لافاو دروست بوو، بەڵام ئەوەی لە هەموویان زیاتر زیانی بە ماڵی هاووڵاتیان گەیاند، لافاوەکەی شارۆچكەی چەمچەماڵ بوو، ئەمەش وای كرد هەر زوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای ڕوانگە و كوردستان فاوەندەیشن، بە بڕیاری سەرۆك بارزانی بەتەنگیانەوە بچن و لەپاڵیشیاندا هاووڵاتیان بە ئاستی جیاواز بەشداریی هەڵمەتی هاوكاری بكەن.

عەلی مام ئەنوەر، چالاك و هاووڵاتی لە چەمچەماڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هەرسێ ڕێكخراوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگای ڕوانگە و كوردستان فاوەندەیشن، زۆر باش هاتن بەدەم هاووڵاتییانی لێقەوماوی چەمچەماڵ، بەڕاستی ئەو كارەساتە گەورەیەی لەم شارە ڕووی دا، هاوكاریی و فریاگوزاریی ئەم ڕێكخراوانە نەبووایە، كارەساتەكە گەورەتر دەبوو، بۆیە ڕێكخراوی نیشتییمانیی لەم جۆرە زۆر گرنگە و خەڵك بەگشتی سوپاس و دەستخۆشی بۆیان هەیە، لەگەڵ دابەشكردنی پێداویستیی كوالیتی زۆر باش، بەمانای مرۆڤایەتی كارمەندەكانیان مامەڵە لەگەڵ زیانلێكەوتووان دەكەن و هاوكاریانن لە شووشتنەوەی ماڵ و گەڕەك و تاكو دابینكردنی هەموو پێداویستیی ناوماڵ بۆیان.

"ئێمە لە چەمچەماڵ بێكەس بووین، دەستخۆشی لەم ڕێكخراوانە دەكەین كە بەفریامانەوە هاتن، ماڵ و ناوماڵمان بەتەواوەتی لەدەست دا، دابینكردنی ئەم پێداویستیانە بەڕاستی هاوكارییەكی زۆر باش بوو بۆمان و دڵخۆش بووین، خوای گەورە ئەوانە دڵخۆش بكات كە ڕایانسپاردوون بەفریامانەوە بێن، داوا دەكەین هاوكارییەكانیان بۆمان زیاد بكەن و خەڵكی چەمچەماڵ بەڕاستی زیانمەندی گەورە بوون و پێویستییمان بە هاوكارییانە". ئەمانە گوتەی یوسف محەمەدن بوو لە كاتی وەرگرتنی پێداویستیی ناوماڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت.

عەتا محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی خزمەتگوزاری و بووژاندنەوەی چەمچەماڵ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا كە پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئامادەی بوو،  رایگەیاند، زیاتر لە 1700 سەبەتەی خۆراک، 3200 بەتانی، 600 دۆشەک، 4000 مەتر کومبار، 900 سۆپا، 2000 دەبە نەوت، 10.000 سێتی ئاوی خواردنەوە و کەلوپەل بەسەر 600 ماڵدا دابەش کراوە. جێی ئاماژەیە، زۆربەی ئەو كارە خێرخوازیانە لەلایەن ڕێكخراوەكانی بارزانی و ڕوانگە و كوردستان فاوەندەیشنەوە بوون.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

 




دوایین هەواڵەکان

سوودانی پیرۆزبایی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 16:08:18

بەغدا-KDP. info-  محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی کرد.

 
پەیامی پیرۆزبایی عەلی زەیدی بۆ ساڵیادی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 15:08:38

بەغدا-KDP. info-  بەبۆنەی 80ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی، کادر و جەماوەری پارتی دەکات. سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و جەختی لەسەر گرنگیی کارکردنی هاوبەش بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی عێراق کردەوە.

 
پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، عەلی حوسێن ئاماژە بە نزیکبوونەوەی باش دەکات

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:11

سلێمانی-KDP.info-  عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین گوتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی گرنگ دەکرێت.

 
لە سلێمانی بە شکۆوە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 14:08:46

سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی ١٦ی ئاب، لە هۆڵی بۆنەکانی لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١، هەڤاڵانی لق و ناوچەکان و جەماوەرێکی بەرچاو، یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بە شکۆوە بەڕێوەچوو.

 
16ی ئاب،(80)ـەیەمین دەیەی پارتیمان، هۆشیاری، ئیرادە، کار، دەستکەوت و قوربانیدان

SUNDAY, 16 AUGUST 2026 13:08:59

فازڵ میرانی

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact